نرخى گەنم لە پارێزگاى هەولێر بەرزدەبێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بە هۆى وشکەساڵى و کەمى بارانبارین، ئەمساڵ بەرهەمى گەنم لە پارێزگاى هەولێر نرخى گەنمى بەرزکردۆتەوە، بەڕێوەبەری سایلۆی ھەولێردەڵێت، بەرهەمی ئەمساڵی گەنم بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە نۆى ئابى (2021)، سەعید عومەر، بەڕێوەبەری سایلۆی ھەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند: لەبەر وشکەساڵى بەرهەمی ئەمساڵی گەنم بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمبوو، ئەمساڵ (46) هەزار و (187) تۆن گەنم لای ئێمە وەرگیراوە.

سەبارەت بە هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى گەنم، حاجی یوسف محەمەد، کە فرۆشیاری گەنمە دەڵێت، بەرھەمی ئەمساڵ کەمە و نرخەکانیش بەو ھۆیەوە بەرزبۆتەوە، هەروەها کوالێتی گەنمی ئەمساڵ وەک ساڵانی تر باش نەبوو.

جێگەى ئاماژەپێدانە، دواى ئەوەى بەغدا بڕى (5) ملیار دینارى پارەى گەنمى جوتیارانى ئەمساڵى بۆهەرێم نارد، وا بڕیارە لە ماوەیەکى نزیکدا، بەسەر جوتیارانى هەر سێ پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک دابەشبکرێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین