چی لەبارەی ڤایرۆسی ماربورگ دەزانیت؟ تەندرووستی

نوچه‌نێت

دوێنێ‌ رێكخراوی تەندروستی جیهانی حاڵەتێكی مردنی بە ڤایرۆسی ماربورگ لە گینیا لە كیشوەری ئەفریقیا راگەیاند، لە كاتێكدا جیهان بەدەست ڤایرۆسێكی تر بەناوی "كۆڤید 19" دەناڵێنێ‌، ڤایرۆسی ماربورگ چییە؟

ئاژانسی فرانس پرێس راپۆرتێكی لەسەر ئەم ڤایرۆسە بڵاوكردووەتەوە، سكای نیوز ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئاب پوختەی راپۆرتەكەی بڵاوكردووتەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، لە ساڵی 1967 وە 12 جاری تر بڵاوبووەتەوە و بەڵام زۆربەیان لە باشوور و رۆژهەڵاتی كیشوەری ئەفریقیا بوون.
ئەو ڤایرۆسە “marburg” لە هەمان گرووپی ئیبۆلایە كە پێشتر لە ئەنگۆلا و كۆنگۆ و كینیا و باشووری ئەفریقیا و ئۆگەندا بڵاوبووەتەوە. لە بنەڕەتدا ماربورگ لە گیاندارى وەك مەیموون و شەمشەكوێرە دەگوازرێتەوە، گواستنەوەی ڤایرۆسەكەیش لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ لە رێگەی بەركەوتنی شلەكانی جەستەوەی تووشبووەكەوە دەبێت.
نیشانەكانی بریتین لە: ژانەسەر، رشانەوەی خوێناوى، ئازاری ماسولكە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی. هەروەها ئەگەر تووشبوونەكە تووند بێت ئەوا كەسەكە لە چاو و گوێچكە و دەرچەكانی تری تووشی خوێنەبەربوون دەبێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین