وەزیرى تەندروستى: وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا دەکەینە زۆرەملێ تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە بارەى ژمارەى ئەو هاووڵاتییانەى ڤاکسینیان وەرگرتووە دەڵێت، تا ئێستا (9%)ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌، دەشڵێت، وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ كوردستان زۆره‌ملێ نییه‌، به‌ڵام له‌ داهاتوو دا وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌ینه‌ زۆرملێ.

د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، بۆ وەرگرتنى ڤاکسین (600) هەزار هاووڵاتى ناوى خۆیان تۆمارکردووە.

روونیشکردەوە، هەرێمى کوردستان تا ئێستا (600) هه‌زار ڤاكسینی وەرگرتووە، به‌مزووانه‌ش 100 هه‌زار ژه‌می دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ جۆری سینۆفارم ده‌گات.

وەزیرى تەندروستى ئاماژەى بەوەشکرد، نزیكه‌ی (450) هه‌زار ژه‌مه‌ ڤاكسین به‌كارهاتووه‌، كه‌ نزیكه‌ی 9%ی ئامانجی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌،( 5%)یش هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌، ئامانجی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش مه‌به‌ستمان له‌ ته‌مه‌نی دیاریكراوه‌، له‌ نێوان (18) ساڵی به‌سه‌ره‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین