پەیکەرى مامۆستا هەژار موکریانى دەسووتێندرێت کولتوور

نوچەنێت:

لە شارى مهاباد، ئاگر لە پەیکەرى شاعیر و نووسەرى ناسراوى کورد مامۆستا هەژار موکریانلى بەردەدەرێت و بەشێک لە پەیکەرەکە دەسووتێت.

بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە (12)ى ئابى (2021)، لە فلکەى هەژار لە شارى مهاباد، کەسانێکى نەناسراو چەندین لاستێکى ئۆتۆمبێل “تایە"یان بردۆتەوە پەناى پەیکەرەکە و ئاگریان تێبەرداوە، بەر لەوەى پەیکەرەکەى مامۆستا هەژار بە تەواو بسووتێ، لەلایەن تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە، کوژێندراوەتەوە.

رەحمان ئەحمەدى، بەڕێوەبەرى ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی مهاباد بە ئاژانسی هەواڵی هاژە ڕاگەیاند، تائێستا نازاندرێ کێ ئاگرى لە پەیکەرى مامۆستا هەژار بەرداوە، بەڵام چەندین کامێرای شاراوە لە نزیک ئەو شوێن هەن و رێکخراوی شارەوانی و پۆلیس دەتوانن لەو رێگەیەوە سەرەداوی ئەنجامدەرانى ئەو رووداوە ئاشکرا بکەن.

 دەشڵێت، تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە مهاباد لە کاتی گونجاودا گەیشتنە فولکەی هەژار و رێگەیان نەدا پەیکەری مامۆستا هەژار زیانی زۆری بەربکەوێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین