فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌كانى عێراق: هه‌ماهه‌نگییه‌كى گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئاسایش هه‌یه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

ته‌حسین خه‌فاجى گوته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق راگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگییه‌كى گه‌ورەیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئاسایش هه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى شوێنى تیرۆریستان و كردنه‌ ئامانجیان.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ى ئاب ته‌حسین خه‌فاجى گوته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى “واع” داوه‌ و باسى له‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ كردووه‌ كه‌ له‌نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێزه‌كانى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌.

ته‌حسین خه‌فاجى له‌ لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "هه‌هاهه‌نگییه‌كى گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئاسایش هه‌یه‌ بۆ گۆڕینه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر شوێنى تیرۆرسته‌كان و كردنه‌ ئامانجیان" دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌و كۆششه‌ ده‌كات و پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات.

ئه‌و لێدوانه‌ى خه‌فاجى له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ شاندێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێریان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و تاوتوێى پێكهێنانى هێزێكى لیوایه‌كى هاوبه‌شیان كردووه‌ بۆ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین