فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى عێراق چه‌ند پێگه‌یه‌كى داعش له‌ كه‌ركووك بۆردمان ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ئاشكراى كردووه‌ ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى عێراق چه‌ند پێگه‌یه‌كى داعشیان له‌ كه‌ركووك بۆردومان كردووه‌ و ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ زیانه‌كانیشى ئاشكرا نه‌كردووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حه‌وتى حوزه‌یران، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى عێراقى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه‌، زنجیره‌یه‌ك هێرشى ئاسمانى عێراق بۆ سه‌ر پێگه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كه‌ركووك ئه‌نجام دراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌ڕووى جوگرافییه‌وه‌ پێگه‌كانى ئاشكرا نه‌كردووه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى جۆرى ئێف 16 به‌شدارییان له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ كردووه‌ و فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش سه‌رپه‌رشتى كردووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ كۆتایى ساڵى 2017 حكومه‌تى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام تا ئێستا  چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌توانن له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق له‌وانه‌ سه‌ڵاحه‌دین و مووسڵ و ئه‌نبار و دیاله‌ و كه‌ركووك زه‌بر له‌ خه‌ڵك و هێزه‌كانى عێراق بده‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین