ژنێك له‌ سه‌ربان ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و چه‌ند رۆژێكه‌ بێ هۆشه‌ هەواڵ

نوچه‌نێت

لە سۆران ژنێک لە سەربان دەکەوێتە خوارەوە ماوەی دوو رۆژە بێ هۆشە، تا ئێستا نەزانراوە ئەو ژنە لەسەربان لە لایەن هاوسەرەکەیەوە فڕێدراوەتە خوارەوە یاخود بەخۆی ئەو کارەی ئەنجام داوە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تووندوتیژى سۆرانیش ده‌ڵێ، "به‌هۆى خراپى ته‌ندروستى ژنه‌كه‌ نه‌توانراوه‌ گوفتارى وه‌ربگیرێت".

ئیمان نەبەز تاهیر تەمەن 21 ساڵه‌ ماوەی حه‌وت ساڵە هاوسەرگیری کردووە، دایكى دوو منداڵە لە رێکەوتی نۆى ئاب "دووشه‌ممه‌ى رابردوو" لەسەربان ماڵەکەیان کەوتۆتە خوارەوە تا ئێستاش نەزانراوە کە رووداوەکە بە چ شێوەیەک بووە.

شێروان خالید گوتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان له‌ سۆران له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێـت  گوتی، "لەبەر خراپی باری تەندروستی ئافرەتەکە، تاکو ئێستا نەتوانراوە گوفتاری وەربگیرێت".

شێروان خالید له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى باسى له‌وه‌ كرد په‌ڕاوى لێكۆڵێنه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ و گوتى، "ئێمە دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە لە لایەن نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران بە بوونی ئافرەتێکی زامدار بە ناوی ئیمان نه‌به‌ز تاهیر  دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانى سۆران، کە گوایە لە نەهۆمی دووەمی خانووەکەی کەوتۆتە خوارەوه‌ دەستبەجێ ئەفسەری لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان گەیشتۆتە نەخۆشخانە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەته‌وه‌".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاره‌ى ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه‌، باوكى ئیمان سكاڵاى له‌سه‌ر زاواكه‌ى تۆماركردووه‌ و به‌ خستنه‌ خواره‌وه‌ى كچه‌كه‌ى تۆمه‌تبارى ده‌كات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین