وەزارەتى ناوخۆ بڕیارێکى نوێى دەرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە نووسراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، ڕێگە بە سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەدات، کە دەدرێت تابلۆكانیان بە زمانی ئینگلیزی ببەستن، بەو مەرجەی تابلۆكە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک چاپ كرابێت.

بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى ناوخۆ، لە بەروارى (5-8-2021) کە واژۆى ڕێبەر ئەحمەد ناوخۆى لەسەرە، لە ڕێنماییەکى نوێیدا، تێیدا هاتووە، "هەر ئۆتۆمبێلێک تابلۆى ئینگلیزى ببەستێ بەبێ ئەوەى تابلۆکەى لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک چاپ نەكرابێت، بڕى (500) هەزار دینار سزا دەدرێت."

دەشڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلەى تبلۆى ئینگلیزى دەبەستێ، دەبێ كارتی تایبەتی بۆ ڕێكخرابێت كە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان دەردەچێت و ڕێگە بە گەشتكردنی دەدرێت زیاتر لە جارێك.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین