دابەزینى نرخى گۆشتى مریشک زیانێکى زۆر بە پەلەوەرخانەکان دەگەیێنێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

دواى دابەزینى نرخى گۆشتى مریشک و ناڕەزایی دەربڕینى خاوەنى بەخێوکردنى پەلەوەرخانەکان بە هۆى زەرەرمەندبوونیان، بەڕێوەبەرى سامانى ئاژەڵ لە وەزارەتى کشتوکاڵ ڕایدەگەیێنێت، ئەو ڕێژەیەى لە گۆشتى مریشک لە هەرێمى کوردستان بەرهەمدێت زۆر زیاترە لە لە خواستى ناوخۆیى.

ئەمڕۆ یەکشەممە (15)ى ئابى (2021)، فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە رووداوى رایگەیاند، هەرێمى کوردستان لە بەرهەمهێنانى  گۆشتی مریشکدا گەیشتووینەتە خۆبژێوی و ئەوەی بەرهەم دێت لە خواستی ناوخۆ زیاترە.

لە بارەى ژمارەى پڕۆژەى بەخیوکردنى پەلەوەرخانەکان دەشڵێت، زیاتر لە (1676) پرۆژەی بەخێوکردنی پەلەوەری گۆشت هەن. کە لە کۆتاییەکانی 2019وە هاوردەکردنی مریشکی بەستوومان قەدەخە کرد، ئێستایش کە چوار مانگێکە پارچەکانی مریشکیشمان قەدەخە کردووە، ئەوانە وایان کردووە پرۆژەی زیاتر دابمەزرێنرێن.

لە بەرامبەردا سەروەت عەبدوڵڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی پەلەوەرخانەکان ئاماژە بەوە دەکات لە فرۆشتنى گۆشتى مریشک پشتیان بە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەستووە. لە سنووری هەولێردا زیاد لە 600 پەلەوەرخانە هەیە. ئێستا هەرچەندە لە بەرهەمهێنان زیادەمان هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین