کچێکی ماملێ کۆچى دوایى كرد هەواڵ

نوچه‌نێت

رووناك ماملێ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كچه‌كانى محه‌مه‌د ماملێ هونه‌رمه‌ندى ناسراوى كورد، شه‌وى رابردوو كۆچى دوایى كردووه‌ و ماڵپه‌ڕێكى كوردى ده‌ڵێ، "رووناك كۆتایى به‌ ژیانى خۆى هێناوه‌".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ى ئاب هه‌واڵى مردنى رووناك ماملێ كچى محه‌مه‌دى ماملێ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ماڵپه‌ڕى NRT 2 یه‌كێك له‌و ماڵپه‌ڕانه‌ى كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى مردنه‌كه‌ كه‌سێكى نزیك له‌ بنه‌ماڵه‌ى مامڵێ باسى له‌وه‌ كردووه‌ شه‌وى رابردوو رووناك ده‌مارى ده‌ستى بڕیوه‌ و كۆتایى به‌ ژیانى خۆى هێناوه‌.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كرێت رووناك ته‌مه‌نى 60 ساڵ بووه‌.

محەمەدى ماملێ یەکێکە لە هونەرمەندە گەورەکانی کوردستان کە لەساڵی ١٩٢٥ لە شاری مهاباد لە دایک  بووە و لە ساڵی ١٩٩٩ کۆچی دوایی کردووە .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین