ترامپ داوا لە بايدن دەکات دەست لەكار بكێشێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دواى سەركەوتنە سەربازييەكانى چەكدارانى تاڵيبان، دۆناڵد ترامپ سەرۆكى پێشووى ئەمريكا، هێرشى تووند دەكاتە سەر  جۆ بايدنى سەرۆكى ئێستاى وڵاتەكەى، داواش دەكات دەست لەكاربكێشتەوە.

ئەمرۆ دووشەممە (١٦)ى ئابى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (جەزيرە) بڵاويكردەوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆكى پێشووى ئەمريكا لە بەياننامەيەكدا داوا لە جۆ بايدنى سەرۆكى ئێستاى وڵاتەكەى دەكات دەست لەكار بكێشێتەوە، ئەو سەركەوتنە سەربازييەى تاڵيبانيش بە شكستى ئيدارەى ئێستاى ئەمريكا لە قەڵەم دەدات.

لە بەشێكى ترى بەياننامەكدا هاتووە، رێگەدان دەستبەسەرداگرتنەوەى كابولى پايتەختى ئەفغانستان و بڵابوونەوەى زیاترى پەتاى کۆرۆنا، بۆ ئەمريكا ئابڕوچوونە، كارەسات لەو سنوورانە دروست دەكات، سەربەخۆیى وزە وێران دەكات، ئابووريمان پەكى دەكەوێت. 

لە نووسينێكى ترى، سەرۆكى پێشوو ئاماژە بەوە دەكات،" ئەو كارەى بايدن كردوویەتى، ئەفسانەييە، دەبێتە يەكێك لە گەورەترين شكستەكان لە مێژووى ئەمريكا، ئەگەر من سەرۆك بومايە جيهان دەيزانى كشانەوەمان لە ئەفغانستان بە مەرج دەبێت".

دوێنێ يەكشەممە چەكدارانى تاڵيبان هاتنە ناو كابوڵى پايتەختى ئەفغانستان، سەرۆكى ئەو وڵاتە بەپەلە وڵاتى جێهێشت و رووى لە تاجيكستان كرد، پاش ئەوە چەكدارانى تاڵيبان چوونە ناو كۆشكى سەرۆكايەتى وڵات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین