زیاتر لە (60) دەوڵەت لەسەر بارودۆخى ئەفغانستان هاتنە دەنگ
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (16)ى ئابى (2021)، بەپێى ڕاگەیێنداوەکەى ئەو (60) دەوڵەتە، کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى ئامادەیە یارمەتى و هاوکارى ئەفغانستان بکات، دەشڵێت، ئەوانەی لە سەرانسەری ئەفغانستان دەسەڵاتیان هەیە، بەرپرسیارێتیی پاراستنی ژیان و ماڵ و موڵکی خەڵكیان لەئەستۆدایە و داوای گێڕانەوەی دەستبەجێی ئاسایش دەکەین.
دەقی راگەیێندراوەى (60) دەوڵەت لەسەر بارودۆخى ئەفغانستان:
بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەمنیی خراپبوو، ئێمە کاردەکەین بۆ دەرچوونی سەلامەتانەی هاووڵاتییە بیانییەکان و ئەو ئەفغانییانەی کە دەیانەوێت ئەو وڵاتە جێبهێڵن. ئێمە داوا لە هەموو لایەنەکانیش دەکەین کە کارئاسانی بۆ ئەو کارە بکەن و رێز لە ویستی خەڵکی بگرن. ئەوانەی لە سەرانسەری ئەفغانستان دەسەڵاتیان هەیە، بەرپرسیارێتیی پاراستنی ژیان و ماڵ و موڵکی خەڵكیان لەئەستۆدایە و داوای گێڕانەوەی دەستبەجێی ئاسایش دەکەین و ئەو لایەنەش پێچەوانەکەی مامەڵە بکات، رووبەڕووی بەرپرسیارێتی دەبێتەوە.
هاووڵاتییە بیانییەکان و ئەو ئەفغانستانییانەی کە دەیانەوێت ئەو وڵاتە جێبهێڵن، دەبێت رێگەیان پێبدرێت ئەو کارە بکەن. پێویستە رێگەکان، فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان بە کراوەیی بمێننەوە؛ پێویستە ئارامی و ئاسایش پارێزراو بێت. خەڵکی ئەفغانستان شیاوی ئەوەن لە ئاسایش، سەقامگیرییدا بەشکۆوە بژین. ئێمەش وەک کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی ئامادەین یارمەتییان بدەین.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment