سەرۆک مەسعود بارزانى: دامەزراندنی پارتی بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستانیش مایەی ئومێد و هەڵسانەوە بوو کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، بەبۆنەى (75) ساڵیادى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان، پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، " پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەتا یٔێستا یٔامرازێك بووە بۆ بەدیهاتنی یٔامانجە دیموكراتی و نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان."

ئەمڕۆ دووشەممە (16)ى ئابى (2021)، سەرۆک مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە پەیامەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، " جێگەی شانازییە پارتیی دیموكراتی كوردستان خۆی بە هیچ یٔایدیۆلۆژییایەكی بەرتەسك و هزری شۆڤێنی و توندڕۆیی نەبەستەوە و بووە چەترێك بۆ یٔەوەی هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و یٔایینییەكانی كوردستان لەژێریدا كۆببنەوە."

 

دەقى پەیامى سەرۆک مەسعود بارزانى، لە یادى (75)مین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان

پەیامی سەرۆك بارزانی لە حەفتاو پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی حەفتا و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم یٔاراستەی سەرجەم كادیر و یٔەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چینوتوێژ و پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم و هیوای سەربەرزی و خۆشیان بۆ دەخوازم.

دامەزراندنی پارتی لە شازدەی یٔابی ١٩٤٦ـدا زەڕوورەتێكی مێژوویی بوو بۆ درێژەپێدانی خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كورد لەو ساتە سەختانەی نەیار و داگیركارانی كوردستان بە هەموو هێز و توانایەكیانەوە هەوڵی كپكردنی شۆڕش و سەرهەڵدانی گەلی كوردیان دەدا. پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەتا یٔێستا یٔامرازێك بووە بۆ بەدیهاتنی یٔامانجە دیموكراتی و نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان و لە هەمانكاتیشدا هاوشان لەگەڵ هێزە تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرەكانی تری كوردستان یٔامرازی بەرگریكردن بووە لە ماف و پێناسەی گەلی كوردستان لە هەموو قۆناغەكاندا.

خەباتی پارتی فاكتەری گرنگ و كاریگەری مێژووی خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستانە و پڕە لە هەوراز و نشێو و، پارتی بەشدارێكی سەرەكی لە سەركەوتن و دەستكەوتەكان بووە و لە قۆناغە سەخت و دژوارەكاندا هەمیشە خۆی بە بەرپرس زانیوە. لە هەموو قۆناغەكاندا پارتی وەك یٔامرازێك بووە لە دەستی گەلی كوردستان بۆ مسۆگەركردنی ماف و دەستكەوتەكان و قووڵتركردنی فرەلایەنی و برایەتی و پێكەوەژیان و ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە هەموو بوارەكانی ژیانی سیاسیی كوردستان پاراستووە.

دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستانیش مایەی ئومێد و هەڵسانەوە بوو و، لەدایكبوونی پارتی سەرەتایەكی تازە بوو بۆ تێكۆشان و خۆبەدەستەوەنەدان و ڕەواندنەوەی نایٔومێدی. جێگەی شانازییە پارتیی دیموكراتی كوردستان خۆی بە هیچ یٔایدیۆلۆژییایەكی بەرتەسك و هزری شۆڤێنی و توندڕۆیی نەبەستەوە و بووە چەترێك بۆ یٔەوەی هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و یٔایینییەكانی كوردستان لەژێریدا كۆببنەوە و یٔەوە خۆی لە خۆیدا دەستكەوتێكی بێوێنە و سەردەمیانە بوو لە پێشكەوتنی هزری سیاسی لە كوردستاندا. پارتی هەمیشە هەڵگری پەیامی یٔاشتی بووە و بەردەوامیش یٔامادە بووە بۆ بەرگریكردن لە كورد و كوردستان.

لە كاتی یٔێستادا سەقامگیری و پاراستنی كوردستان و پتەوكردنی پێكەوەژیان و یٔارامی و برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتەكان و لایەنە سیاسییەكان و بەهێزكردنی دامودەزگاكانی هەرێم یٔەولەوییەتی سەرەكیی سیاسەتی پارتییە. هەروەها پارتی جەخت لەوە دەكاتەوە كە دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان پێویستە لەڕێگەی یٔاشتی و لێكتێگەییشتن و كۆتایهێنان بە زمانی یٔینكار و خۆسەپاندن چارەسەر بكرێت. پەیوەست بە بارودۆخی عێراقیش بەداخەوە یٔەو هۆكارانەی كە بوونە هۆی سەرهەڵدانی تیرۆر و ناسەقامگیری هێشتا ماون. هەر لەم سۆنگەیەوە پێمانوایە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق دەكرێ دەرچەیەكی باش بێت بۆ نوێبوونەوەی پڕۆسەی سیاسی و چەسپاندنی یٔیرادەی هاووڵاتیان بۆ گۆڕانكاری و گەیشتن بە سەقامگیری. 

لەو یادە پیرۆزەدا پێویستە هەموو پارتییەكان لە یٔاست گەورەیی مێژوو و قوربانیدانی حزبەكەیان بن و هەرگیز یٔەوەیان لە یاد نەچێ كە پارتی حزبێكە خاوەن قەزییەیە و خاوەنی ڕێبازی بارزانییە و، لەپێناو ڕزگاری و خزمەتی كوردستان دامەزراوە. پێویستە بەهێزتر لە جاران ڕووبەڕووی تەحەددیات ببنەوە و دەرفەتەكانیش بۆ بەهێزتربوونی كوردستان بەكار بهێنن و یٔەركی خۆیان كە برەودانی یٔاوەدانی و پێكەوەژیان و تەبایی كوردستانە، بە باشترین شێوە یٔەنجام بدەن.

مسعود بارزانی

١٦ـی یٔابی ٢٠٢١

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین