وەزارەتى ناوخۆ بۆ پێشانگا و کۆمپانیاکانى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل ڕێنمایى نوێ دەردەکات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بۆ ڕێکخستنى کارى کۆمپانیاکانى هاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل و پێشانگاکانى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل، وەزارەتى ناوخۆی حکوومەتى هەرێمى کوردستان، چەند ڕێنماییەکى نوێ دەکرد.

 

بەپێى ماددەى دووى ڕێنماییەکەى وەزارەتى ناوخۆ، مەبەست لە دەرچوونى ئەم ڕێنمایانە، ڕێکخستنى کارى هاوردەکردن و گواستنەوەى ئۆتۆمبێلى نوێ و بەکارهاتووە، لە هەرێمى کوردستان.

گرێبەستى ستانداردى ئەلیکترۆنى

لەمەودوا دەبێ گرێبەستى ستانداردى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل لە پێشگانکانى ئۆتۆمبێل بەکاربهێنرێت، کە  لەلایەن وەزارەتى ناوخۆوە رێک دەخرێت و بە هەردوو زمانى کوردى و عەرەبى، لە ڕێگەى سیستەمێکى ئەلیکترۆنى، پێویستە کۆمپانیا یان پێشانگاکانى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل بە کاربهێنرێت بۆ ئۆتۆمبێلى کاتى و تۆمارکراو، ئەم گرێبەستە ئەلیکترۆنییە لەسەر وێبسایتى فەرمى وەزارەتى ناوخۆ دادەنرێت.

مەرجەکانى بیناى پێشانگاکانى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل:

 پێشانگاکانى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل مه‌رجیان بۆ داده‌نرێت

لە ڕێنماییەکى وەزارەتى ناخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستاندا چەند مەرجێک پێشانگاکانى فرۆشتنى ئۆتۆمێل دیاریکراوە و تێیدا هاتووە: پێویستە رووبەری پێشانگە لە (500م2) کەمتر نەبێت، کە (100م2) بۆ نووسینگه‌ی کۆمپانیا و (400م2) بۆ نمایش تەرخان بکرێت. لەمەودواش هیچ پێشانگا یان کۆمپانیاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل بەبێ ژوورى بەڕێوەبەر، هۆڵى پێشوازى کڕیاران، کافتریان، ژوورى ئەرشیڤى تایبەت گرێبەستى ئۆتۆمبێلە فرۆشراوەکان دروست بکرێت. ئەمە جگە لەوەى چیتر ڕێگە بەو شوێنانە ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شەقامەکان نمایش بکەن، ئەگەرنا رووبەڕووى پێبژاردن دەبنەوە.

تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلى هاوردەکرا

بە پێى ڕێنماییە نوێیەکەى وەزارەتى ناوخۆ، لەمەودوا هەموو کۆمپانیا و پێشانگاکانى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل، لەلایەن وەزاره‌تى ناخۆوە کۆدێکى ئەلیکترۆنى پێ دەدەرێت. بە مەبەستى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل بەپێى سیستەمى ستانداردى گرێبەستى ئەلیکترۆنى، دواى ڕێکخستنى ئەو سیستەمە لەلایەن وەزارەتى ناوخۆ بە زمانى کوردى و عەرەبى.

هەروەها لەبارەى تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلى هاوردەکراو لە کاتى فرۆشتنى، پێویستە هەر ئۆتۆمبێلێکى تۆمارکراو لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتووچۆى هەرێم، (60) ڕۆژ لە دواى واژووکردنى گرێبەستى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل تۆمار بکرێ، بەپێچەوانەوە کڕیار دووچارى پێبژاردن دەبێتەوە، دواتریش دەبێ کڕیار لە ماوەى (30) لە دواى کڕینى ئۆتۆمبێلەکەى، خاوەنداریەتى لە فرۆشیارەوە بگوازێتەوە بۆ فرۆشیار، بەپێچەوانەوە هەردوولا دووچارى پێبژاردن دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین