زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌مڕۆ خۆى هه‌ڵدایه‌ ژێر بارهه‌ڵگرێك کوردستانی

سیهام میران – نوچەنێت

ئه‌مڕۆ كه‌سێك له‌سه‌ر رێگه‌ى هه‌ولێر- گوێر خۆى ده‌خاته‌ ژێر بارهه‌ڵگرێك و گوته‌بێژى هاوتوچۆى هه‌ولێر ده‌ڵێ، "له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ خه‌تابار دانراوه‌، پیاوێكى به‌ساڵاچووى عه‌ره‌به‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ى ئاب له‌سه‌ر رێگه‌ى هه‌ولێر- گوێر كه‌سێك خۆى ده‌خاته‌ ژێر بارهه‌ڵگرێك و له‌ ئه‌نجامدا گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

فازڵ حاجى گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر ڤیدیۆى رووداوه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و  له‌سه‌رى نووسیویه‌تى، "سەرەتا وا زانرا کە هاووڵاتییەکە ویستوویەتی بپەڕێتەوە لە شەقام و تووشی ئەو رووداوە بووە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە کە بە ئەنقەست خۆی فڕێداوەتە ژێر بارهەڵگرەکە".

فازڵ حاجى له‌ سه‌رنجه‌كه‌ى له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ ده‌شڵێ،" لە لێکۆڵینەوە پیادەکە بە هۆکاری رووداوەکە دانرا و، بەلایەنی خەتابار دانرا".

نوچه‌نێت په‌یوه‌ندى به‌ فازڵ حاجى گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر كرد، بۆ ئه‌وه‌ى ناسنامه‌ى كه‌سه‌كه‌ بزانێ، فازڵ حاجى ته‌نیا به‌ كورتى ئاشكراى كرد كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ پیاوێكى به‌ ساڵاچووى عه‌ره‌به‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین