په‌رله‌مان ده‌یه‌وێ خۆى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى دیارى بكات کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

سه‌عید هه‌ركى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند یاساى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌ و په‌رله‌مان ده‌یه‌وێ له‌مه‌ودوا راسته‌وخۆ خۆى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌ كاندید بكات.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 16ى ئاب لیژنه‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبووه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێشنیازه‌یاساى هه‌موارى دووه‌مى یاساى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌، كه‌ ژماره‌ى "3"ى ساڵى 2011 یه‌.

سه‌عید هه‌ركى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت باسى له‌و بڕگه‌ “گرنگه‌” كرد كه‌ په‌رله‌مان ده‌یه‌وێ هه‌موارى بكاته‌وه‌. سه‌عید هه‌ركى گوتى، "پێشتر کاتێك کاندیدی سەرۆکی دەستە دەستنیشان دەکرا دەبووایە ئەنجومەنی دادوەری دەستنیشانی بکردبووایه‌ ئینجا ده‌هاته‌ پەرلەمان، بەڵام ئێستا بە نیازین بڕگەکان هەموار بکەینەوە ئەو دوو بڕگەیە لادەبەین بۆ ئەوەی نەچێتە ئەنجومەنی دادوەری، راستەوخۆ لیژنەیەکی پەرلەمانی سەرۆکی دەستە دەستنیشان بکات".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین