ماكرۆن مه‌رجى بۆ كازمى داناوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى بۆ ماڵپه‌ڕێكى رووسى ئاشكراى ده‌كات، له‌سه‌ر داواى ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى بانگهێشتى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمى سووریاى بۆ لووتكه‌ى به‌غدا نه‌كردووه‌. روونیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مه مه‌رجه‌ى ماكرۆن بووه‌ بۆ سه‌رخستنى لووتكه‌كه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ى ئاب ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر داواى ئیمانوێل ماكرۆن به‌شار ئه‌سه‌د له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ بانگهێشتى لووتكه‌ى به‌غدا نه‌كراوه‌، كه‌ بڕیاره‌ كۆتایى ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكومه‌تى عێراق زانیارییه‌كانى به‌ ئارتى داوه‌ و باسى له‌وه‌ كردووه‌ بۆ سه‌رخستنى لووتكه‌كه‌ كه‌ بۆ دۆسیه‌كانى ناوچه‌كه‌ و وڵاتانى دراوسێى عێراق، به‌ ئاماده‌بوونى نزیكه‌ى 10 وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ماكرۆن مه‌رجى ئه‌وه‌ بووه‌ بانگهێشتى به‌شار ئه‌سه‌د نه‌كرێت، چونكه‌ ماكرۆن ئاماده‌ نییه‌ له‌گه‌ڵى دابنیشێت.

بۆیه‌ له‌ ئه‌نجامدا عێراق و فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون بانگهێشتى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووریا نه‌كرێت، بۆئه‌وه‌ى سه‌رۆكه‌كه‌كانى تر نه‌خرێنه‌ بارێكى شه‌رمه‌زارییه‌وه‌.

تا ئێستا جگه‌ له‌ ماكرۆن كه‌ بڕیارى داوه‌ له‌ لووتكه‌ى به‌غدا به‌شدار بێت، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك و رێبه‌رانى ئێران، توركیا، كوێت، سعوودیه‌، ئوردن، میسڕ، قه‌ته‌ڕ، ئیمارات بانگهێشتكراون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین