ره‌وتى سه‌در : ناكرێت بودجه‌ بێ ره‌زامه‌ندیى كورد په‌سند بكرێت کوردستانی

نوچه‌نێت

ریاز مه‌سعودى په‌رله‌مانتارى ره‌وانى سه‌در رایگه‌یاند، ناكرێت بودجه‌ى گشتى 2021 بێ ره‌زامه‌ندى كورد تێپه‌ڕێت و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ چه‌ندان هۆكار هه‌یه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌و بژارده‌یه‌ رێگر ده‌بێت.

ریاز مه‌سعودى لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه‌ و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناكرێت بێ رێككه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا بودجه‌ى گشتى 2021 له‌ په‌رله‌مانى عێراق په‌سند بكرێت.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ره‌وتى سه‌در هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا كردووه‌ و گوتوویه‌تى،  "هۆكاره‌كه‌ ته‌نیا په‌یوه‌ندى به‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌سته‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كان و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق و هه‌روه‌ها به‌هۆى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه‌ كه‌ هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌تى".

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى به‌دوورى ده‌زانێ بژارده‌ى تێپه‌ڕاندنى بودجه‌ بێ كورد جێبه‌جێ بكرێت و ده‌ڵێ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ  ئه‌و بژارده‌یه‌ ناچن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین