له‌ بودجه‌ى 2022 دامه‌زراندن ته‌نیا له‌ سێ كه‌رت ده‌بێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2022 ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "كۆى بودجه‌كه‌ 140 ترلیۆن دینار ده‌بێت و دامه‌زراندنیش له‌خۆ ده‌گرێت به‌ڵام ته‌نیا له‌ سێ كه‌رتدا".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29 ى تشرینى دووه‌م مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئاشكراى كردووه‌ نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له‌ بودجه‌ى گشتى 2022 له‌نێوان 50 تا 60 دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت و كۆى بودجه‌كه‌یش 140 ترلیۆن دینار ده‌بێت.

روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌یش ده‌دات ئه‌م ژمارانه‌ جێگیر نیین و له‌سه‌ر خولى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق ده‌وه‌ستنه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ران مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵج باس له‌وه‌ ده‌كات، به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى بودجه‌كه‌ دامه‌زراندن له‌خۆ ناگرێت ته‌نیا ئه‌و كه‌رتانه‌ نه‌بێت كه‌ پێویستن ئه‌وانیش كه‌رتى ته‌ندروستى و ئه‌منى و دادوه‌ریین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین