زێده‌ داهاتى نه‌وتى عێراق گه‌یشته‌ 16 ملیار دۆلار کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رايگه‌یاند، زێده‌ داهاتى عێراق ئەم ساڵ به‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وته‌وه‌، گه‌یشته‌ 16 ملیار دۆلار كه‌ ئه‌ویش ده‌خرێته‌ سه‌ر بودجه‌ى 2021 .

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27 ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" عاسم جیهاد گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق "واع" ئاشكراى كردووه‌، زێده‌ داهاتى نه‌وتى عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ 16 ملیار دۆلار.

عاسم جیهاد ده‌ڵێ، "ئه‌و زێده‌ داهاته‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌ بودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 به‌ ده‌ستى هێناوه‌، هه‌ڵاوسان و قه‌باره‌ى قه‌رزه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌". ده‌شڵێ، "وه‌زاره‌ت چه‌ند جۆره‌ نه‌وتێكى فرۆشتووه‌ تا ئه‌و داهاته‌ زێده‌یه‌ به‌ده‌ست بهێنێ".

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق روونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و 16ملیار دۆلاره‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر بودجه‌ى 2021، هیوایش ده‌خوازێ كه‌ نرخى نه‌وت و به‌ده‌ستهێنانى داهاته‌كان جێگیر بن، عاسم جیهاد ده‌ڵێ، "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ نرخى واقیعین له‌ بازاڕى نه‌وت، نه‌وه‌ك زێده‌رۆیى تێدا بكرێت".

پێشتر ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌ لێدوانێكى رایگه‌یاند، پێشبینى ده‌كه‌ن نرخى به‌رمیلێك نه‌وت بگاته‌ 100 دۆلار، به‌ڵام عێراق هێنده‌ خوازیارى جێگیربوونى  بازاڕه‌، هێنده‌ خوازیارى به‌رزیى نرخ نییه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین