گەنجێک خوشەکێکى خۆى دەکوژێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر، لە ڕاگەیێندراوێکدا کوشتنى کچێک بە ناوى ئەسما لەلایەن براکەیەوە لە یەکێک لە گەڕەکەکانى پارێزگاى هەولێر ڕاگەیاند.

درەنگانى شەوى ڕابردوو (21)ى ئابى (2021)، کچێک لە گەڕەکى کوردستان لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت و دواتریش هێزەکانى پۆلیس دەستگیر دەکەن.

پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیێنداروەکەیدا دەشڵێت، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە بوونی رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی کوردستان، دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداو.

رووداوى کوشتەکە بەهۆى کێشەیەکى خێزانییەوە بووە و پۆلیسى هەولێر روونیشى دەکاتەوە، کچەکە ناوی (ئەسما)یە و لەلایەن براکەیەوە بە ناوی (ر. ا. ف.) تەمەن 27 ساڵ کوژراوە. 

پۆلیس لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاشکرای کردووە کە برای کچەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین