وەزارەتى کارەبا لە ماوەى 60 ڕۆژدا چوار پڕۆژە جێبەجێ دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پارێزگاى هەولێر جێبەجێکردنى چوار پڕۆژەى کارەبا ڕاگەیاند و دەشڵێت، "تەواوی پرۆژەکان لە ماوەی کەمتر لە (60) رۆژ تەواو دەکرین."

وەزارەتى کارەبا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە پێناو کەمکردنەوەی بارزۆری و باشتر گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبا لە یەک کاتدا کار لەسەر 4 پرۆژەی جیاواز"، لە هەولێر دەکەین.

لەبارەى گوژمەى پڕۆژەکان و شوێنى ئەنجامدانیان، لە ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى کارەبا داهاتووە، "دەرهێنانی 5 فیدەر لە ویستگەی نووسەران بە گوژمەی (11,115,70,000)"، هەروەها "پرۆژەی دەرهێنانی 3 فیدەر لە وێستگەی باداوە و راکێشانی هێڵی 33 کەی ڤی بە ستونی پ.ب لە مەخمور بە گوژمەی (645,351,900) دینار."

روونیشیكردۆتەوە، "دەرهێنانی 2 فیدەر لە وێستگەی نیشتمان بە گوژمەی (630,499,200) دینار"، لەگەڵ "بەتاڵ کردنی فیدەرەکانی مۆبایلی نشتیمان و کاریزان و حەمرین و نووسەران بە گوژمەی(525,000,000) دینار."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین