قه‌باره‌ى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى چین و عێراق 30 ملیار دۆلاره‌ ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

جانگ تاو باڵیۆزى چین له‌ عێراق ئاشكراى كرد، قه‌باره‌ى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ 30 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان نایانه‌وێ عێراق بكه‌نه‌ گۆڕه‌پانى ململانێى هیچ وڵاتێكى تر.

جانگ تاو باڵیۆزى چین له‌ عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتى شوبات، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى نایه‌وێ عێراق بكاته‌ گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێى له‌گه‌ڵ وڵاتان.

ساڵى 2020 چین بڕى 60 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى له‌ عێراق كڕیوه

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى كه‌ ماڵپه‌ڕى سۆمه‌ریه‌نیوزى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، باڵیۆزى چین له‌ عێراق ئاشكراى ده‌كات قه‌باره‌ى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ 30 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار و ده‌شڵێ، "ساڵى رابردوو چین بڕى 60 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى له‌ عێراق كڕیوه‌".

له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چین كراوه‌ له‌ بواره‌كانى ئابوورى و بازرگانى و وه‌به‌رهێناندا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین