ئایا ئەمریکا رێگە بە چین دەدات تایوان داگیر بکات؟
نوچهنێت
لە وتارەكهدا هاتووە کە چین 11 فڕۆکە و کەشتیی سەربازی ناردووە بۆ مەشقکردن لەسەر پرۆسەی "ئازادکردنی" دوورگەکە و ئەمە وەکو وەڵامێکی بۆ کردە ئیستیفزازییەکانی ئەمریکا. چین بەم مانۆرە فشاری دەروونیشی بۆ دانیشتووانی دوورگەکە دروستکردووە و پێیان دەڵێت ئەمریکا لە کاتە هەرە هەستیارەکەدا بەجێتان دەهێڵێت وەکوو چۆن لە ئەفغانستان کردی.
ئەلیکسەندەر لوکین، سەرۆکی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە فێرگەی باڵای ئابووری لە رووسیا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی"نیزاڤیسیمایا گازێتا" دەڵێت "لە 1950 كانەوە چینییەکان ئامادەسازییان هەیە بۆ دابەزین لەسەر دوورگەی تایوان، بەڵام ئامادەیی سەربازی شتێکە و بڕیاری سیاسی شتێکی ترە، هێشتا بڕیاری لەم جۆرە نەدراوە، چونکە بۆ وەرگرتنی بڕیارێکی لەمجۆرە، دەبێت رەچاوی هەندێک کارکەر بکرێت، من بڕوا ناکەم شتێکی لەم جۆرە بکەن، چونکە لەم بارەدا ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستێوەردان دەکات و شەڕ هەڵدەگیرسێت.
لە راستیدا دۆخی ئەفغانستان جیایە لە هی تایوان، چونکە ئەمریکییەکان ماوەیەکی زۆر بوو کاریان بە ئەفغانستان نەمابوو، بۆیە بیریان لە جێهێشتنی کردەوە، هەروەها ئەمریکا لە ئەفغانستاندا ركابهرێكى جیهانی لە بەردەمدا نەبوو، بۆ نموونە رووسیا رۆڵێکی ئەوتۆی لە ئەفغانستان نییە، ئەمریکا ترسی نەبوو ئەگەر ئەفغانستان چۆڵ بکات لایەنێکی کێبڕکێکار جێگەی بگرێتەوە. بەڵام لە حاڵەتی تایواندا دوژمنەکانی ئەمریکا کۆمەڵێک کەسی فیدائی نین، بەڵکو بریتییە لە چین کە دوژمنە هەرە گەورەکەی ئەمریکایە و رووی لە بەهێزبوونیشە".
ئەمریکیەکان پشتی شوێنکەوتووەکانی خۆیان لە ئەفغانستان بەردا، بەڵام ئەمە پاڵ بە ئەمریکییەکانەوە دەنێت ک ئەوە دەربخەن ئیدی پشتی کەس بەرنادەن، بۆیە بە دڵگەرمییەکی زیاترەوە بەرگری لە تایوان دەکەن، ئەگەر لە چین یەکێک هەبێت پێیوابێت ئەمریکییەکان ئەوەی لە ئەفغانستان کردیان دووبارەی دەکەنەوە، ئەوە هەڵەیە.
سهرچاوه : ئارتى

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment