مه‌رجه‌عێكى شیعه داوایه‌ك له حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ى ئاب قاسم تائى كه یه‌كێكه له مه‌رجه‌كانى شیعه‌ى عێراق و نزیكه له ره‌وتى سه‌در، له راگه‌یێندراوێكدا كه ئاراسته‌ى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كردووه، داوا ده‌كات كار بكرێت بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و هێرشانه‌ى كه له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌كرێنه سه‌ر شنگال.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره مه‌رجه‌عێكى باڵاى شیعه له عێراق ئه‌و داوایه ئاراسته‌ى حكومه‌تى عێراق بكات و دووپات له‌سه‌ر پاراستنى كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزیدى بكاته‌وه.
قاسم تائى وێراى ئه‌وه‌ى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و شنگال به "دوژمنكارى" ناو ده‌بات، داوایش له‌و دوو حكومه‌ته ده‌كات كار بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئاواره ئێزیدییه‌كان بۆ زێدى خۆیان، زیاتريش بایه‌خ به‌و پێكهاته‌یه بده‌ن.
هه‌فته‌ى رابردوو دوو جار شنگال له لایه‌ن هێزه‌كانى توركیاوه بۆردومان كرا، ئێواره‌ى شه‌ممه‌ى رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق باسى له هێرشه‌كانى كرد بوو، به‌ئامانجگرتنى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ى له شنگال كرد بووه بیانوو.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment