په‌نجه‌ته‌قاندن چ زیانێكى هه‌یه‌؟ تەندرووستی
هەموومان لەکاتی پەنجەتەقاندندا گوێمان لە دەنگێک دەبێت، ئەو ده‌نگه‌ به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ دروست ده‌بێت، كه‌ یه‌كێكیان به‌هۆى دروستبوونى بڵقى هه‌وایه‌ له‌ناو جومگه‌كه‌دا.

ئامادەکردنی؛ لاڤین عومەر

ئەو بڵقی هەوایە پێویستی بە 30 خولەک هەیە، بۆئەوەى لەناو شلەی جومگەکەدا بتوێته‌وه‌، هەر بۆیە ئه‌سته‌مه‌ بتوانرێ دووجار له‌سه‌ر یه‌كتر په‌نجه‌یه‌ك بته‌قێنرێت.

به‌هۆى دروستبوونى بڵقى هه‌وایه‌ له‌ناو جومگه‌كه‌دا.

زۆربەمان ترسمان هەیە و ده‌پرسین، ئایا پەنجە تەقاندن له‌ داهاتوودا دەبێتە هۆی سەوەفان یاخود هەوکردن و ئازاری جومگەکان؟

بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوه‌ نییە، کە بیسەلـمێنێت کە پەنجەتەقاندن دەبێتە هۆی سەوەفان یاخود هەوکردن.

به‌ڵام هه‌وڵى تاكه‌كه‌سى هه‌یه‌ بۆ نموونه‌، پزیشکێک لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر خۆی کرد، بۆ ماوەی 58 ساڵ رۆژى دووجار جومگەکانی دەستی چەپی دەتەقاند، بەڵام وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك دەستی ڕاستی نەدەتەقاند. دواتر هەستا بە هەڵسەنگاندنی کلینکی و رادیۆگرافی تیشکی بۆ هەردوو دەستی. دەرکەوت هیچ هەوکردنێک و سەوەفانێك لە هیچ لایەک لە دەستەکانیدا رووی نه‌داوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین