مووچەى خانەنیشینانى پێشمەرگە دەخرێتە سەر وەزارەتى دارایى کوردستانی

نوچەنێت:

وا بڕیارە لەم مانگەوە وەزارەتى پێشمەرگە ناوى (2500) پێشمەرگەى خانەنیشین بخاتەسەر وەزارەتى دارایى، لەگەڵ زیاتر لە هەزار دۆسیەى خانەنشینى شەهیدانیش دەخرێتە سەر وەزارەتى شەهیدان و کاروبارى ئەنفالکراوان.

لیوا سەرحەد جەلال، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینیی پێشمەرگە و کەمئەندامانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە رووداوی ڕاگەیاند، لە دامەزراندنی وەزارەتی پێشمەرگەوە تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 700 خانەنشین کراون، لەسەر بنەماکانی تەمەن و هۆکاری تەندروستی و کۆچکردن و شەهیدبوون.

دەشڵێت، بڕیارە بڕیارە یەکەکانی (70 و 80)ی هێزەکانی پێشمەرگە دۆسیەی ئەفسەرانیان رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن، بۆ ئەوەی وردبینی بۆ دۆسیەکانی ئەوانیش بکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینیی پێشمەرگە و کەمئەندامانی وەزارەتی پێشمەرگە روونیشکردەوە،  ئەم (2500) پێشمەرگەى خانەنیشین لەم مانگەوە مووچەکانییان دەچێتە سەر وەزارەتی دارایی، هەروەها (1076) هەزار دۆسیەی دیکەی شەهیدانیش مووچەى دەخرێتە سەر وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین