ژنێک لەسەر میرات دەکوژرێت هەواڵ

لاڤین عومەر: نوچەنێت

ئه‌مڕۆ لە ناحیەی باتیفا لە قەزای زاخۆ ژنێکی تەمەن 45 ساڵە لەلایەن برایەکەیەوە کوژرا، به‌ گوته‌ى پۆلیسیش هۆکارەکە میرات بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25 ئاب 2021، نەشهەت سەلمان گوتەبێژی پۆلیسی قەزای زاخۆ رایگه‌یاندووه‌، ژنێکی تەمەن 45 ساڵ دانیشتو ناحیەی باتیفایە لەلایەن براکەیەوە کوژراوە، گوتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوە کردووە کە "چوار فیشه‌ك بەر جەستەی ئەو ژنەكه‌ کەوتووە".

سەبارەت بە هۆکارەکەیش، گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، "پێشتر ئەو ژنە لەسەر بابەتی میرات سکاڵای لەسەر براکەی تۆمار کردووە"له‌باره‌ى بکوژەکەیش هەرچەندە بڕیاری گرتنى بۆ  دەرچووە، بەڵام دەستگیرنەکراوە و رایکردووە.

پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تووندتیژى خێزانى و ئافره‌تان له‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ سلێمانى و دهۆك ئاشكرایان كردبوو، كه‌ تووندوتیژى دژ به‌ ژنان ئه‌مساڵ زیادى كردووه‌ و ژنان زیاتر سكاڵا له‌سه‌ر پیاوه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین