ئایا هێرشە ئاسمانييەكانى توركيا رێگەخۆشەكەر دەبێ بۆ ئۆپراسيۆنى زەمينى؟
نوچەنێت:
ئەمرۆ چوارشەممە (٢٥)ى ئابى (٢٠٢١) رۆژنامەى (قودسى عەرەبى) راپۆرتێكى بڵاوكردۆتەوە، ئاماژە بەوە دەكات چەند سەرچاوەیەکى نافەرميى توركيا "پێشبينى ئەوە دەكەن ئەو هێرشانە رێگە خۆشكردن بێت بۆ قۆناغى داهاتوو، تا ئۆپراسيۆنە زەمينيەكانى بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان هەرێمى كوردستان دەست پێ بكات".
لە چەند رۆژى رابردوو توركيا لە رێگەى فڕۆكەى بێفرۆكەوان، ئۆتۆمبێلى فەرماندەیەکى سەربازیى ديارى يەكينەكانى پاراستنى گەل لە قاميشلۆ كردە ئامانج، كە بووە هۆى كوژرانى فەرماندەکە و ژمارەيەك لە ئەندامانیان، هەروەها چەند هێرشێكى تریكردە سەر ناوچەى تەل تەمر و عاموداى سەر بە پارێزگاى حەسەكە لە باكوورى سووريا، لەبەرامبەردا هێزەكانى سوورياى ديموكرات (هەسەدە) داوايان لە هاوپەيمانى نێودەوڵەتى و ڕووسيا كرد، رێگە لە هێرشەكانى توركيا بگرن.
سەرچاوە ناڕەسمييەكانى توركيا لەسەر ئاستى سياسى و سەربازى باس لەوە دەكەن، توركيا لەسەر هەردوو ئاستى سەربازى و سياسى سەرقاڵى هەڵسەنگاندنى ئەگەرى كشانەوەى هێزەكانى ئەمريكان لە باكوور و رۆژهەڵاتى سووريا، هاوشێوەى ئەفغانستان، ئەوەش بۆتە پاڵنەر بۆ توركيا، ئۆپراسيۆنى تازە دژ بەهێزە كوردييەكان ئەنجام بدات.
ئەگەرچى زۆربەى چاودێرانى سياسى ئاماژە بەوە دەكەن، "توركيا نايەوێت ئۆپراسيۆنى سەربازى فروان ئەنجام بدات، كە ببێتە هۆى وەستاندنى هەوڵى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەمريكا و ئەوروپا و ژمارەيەك وڵاتى عەرەبى، كە لەو قۆناغە توركيا زۆر گرنگى بە ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى دەدات لەگەڵ ئەو وڵاتانە، بەڵام گۆڕانكارييە خێراكانى ئەفغانستان و حيساباتى ناوخۆى توركيا لەسەر ئاستى سياسى دەبێتە هۆى گۆڕانكارى لەو پرۆسە گەورەيە، بەتايبەت ئەگەر هێزەكانى ئەمريكا لە باكورى سووريا بكشێنەوە، توركيا هێرشەكانى دەستپێدەكاتەوە.
لەگەڵ دەستێكردنى ئەو هێرشانەش رەجەب تەيب ئەردۆغان سەرۆك كۆمارى توركيا هەڕەشەى هێرشى بەرفراوانى زەمينى كرد، دژ بە پەکەكە لە ناوچەكانى شنگال لە هەرێمى كوردستان.
لە مانگى رابردوو ئەردۆغان بۆ يەكەم جار هەڕەشەى ئەنجامدانى ئۆپراسيۆنێكى فراوانى كرد بۆسەر مەخموور، كە بە شوێنى داڵدەدانى پەكەكەى ناوبرد، هەروەها گوتيشى، "بەبێ كۆنتڕۆڵكردنى قەنديل و مەخموور ناتوانين كۆتايى بە پەكەكە بهێنين".
دواى ئەو لێدوانانەى ئەردۆغان سوپاى توركيا هێرشە هەواڵگرى و ئاسمانييەكانى دژ بە سەركردەكانى پەكەكە لە ناوچەى شنگال فراوان كردووە، دوێنێش زنجيرەيەك هێرشى ئاسمانى كردە سەر ناوچەكانى پێنجوێن بە پاساوى بۆردوومانكردنى بارەگاكانى پەكەكە لە زنجيرە چياى ئاسۆس، لە چەند رۆژى رابردووش ژمارەيەك سەركردەى پەكەكەى بە فڕۆكەى بێفڕۆكەوان كردە ئامانج.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment