عێراق داهاتى فرۆشتنى نەوتى مانگى رابردووى بڵاوكردەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى نەوتى عێراق ئامارى فرۆشتن و داهاتى نەوتى بڵاوكردەوە، هەر بەرميلێك بە (٧١) دۆلار فرۆشراوە، كۆى داهاتەكەى گەيشتۆتە شەش مليار دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٥)ى ئابى (٢٠٢١) ئاژانسى (واع) بڵاويكردەوە، وەزارەتى نەوتى عێراق لە بەياننامەيەكدا، ئامارى فرۆشتنى نەوتى مانگى رابردووى بڵاوكردەوە، كۆى گشتى داهاتەكەى شەش مليار دۆلارە، هەر بەرميلێك بە (٧١) دۆلار فرۆشراوە. 

بەگوێرەى دوايين ئەو ئامارە، ئەو بڕە نەوتەى لە رێگەى كۆمپانياى بازاڕكردنى سۆمۆ فرۆشراوە (٩٠) مليۆن و (٤٦٧) هەزار و (٧٤٩) بەرميل بوو، كۆى گشتى داهاتەكەشى شەش مليۆن (٤٧٥) مليۆن و (٥٢١) هەزار دۆلارە.

سەبارەت بەو كێڵگانەى لە بەياننامەكەدا ئاماژەى بەوە كردووە، كێڵگە نەوتييەكانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق (٨٧) مليۆن و (٤٥٥) هەزار و (٣٥٩) بەرميل نەوتيان فرۆشتووە، هەروەها كێڵگەكانى كەركوك لە رێگەى بەندەرى جيهانى توركيا سێ مليۆن و (١٢) هەزار و (٤٣٥) بەرميل نەوتى فرۆشراوە.

سەبارەت بە نرخەكەش لە بەياننامەكە هاتووە، هەر بەرميلێك (٧١) دۆلار فرۆشراوە.

لەبەشێكى ترى بەياننامەكە ئەوە روونكراوەتەوە، كە فرۆشتنى ئەو بڕە نەوتە لەلايەن (٣٠) كۆمپانياى جۆراوجۆرى بوارى نەوت بووە، كە سەر بە چەند وڵاتێكى جياوازن.

وەزارەتى نەوتى عێراق مانگانە بە داتا وردەكارييەكانى فرۆشتن و داهاتى نەوت بڵاودەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین