بەرپرسى کارگێرى گشتیى ویلایەتى باشوورى داعش لە هەولێر دەستگیرکرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرکردەیەکى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش لە هەولێر دەستگیردەکرێت، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، بەرپرسى کارگێرى گشتی ئەو ڕێکخراوە بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (26)ى ئابى (2021)، عەمید یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق ڕاگەیاند، ئەبو مەنسوور، کارگێڕی گشتیی ویلایەتی باشووری رێکخراوی داعش، لە پارێزگاى هەولێر دەستگیرکرا.

ئەو سەرکردە تیرۆریستەى ڕێکخراوى داعش بە هاوکارى دژەتیرۆرى هەولێر دەستگیرکراوە، هەروەک عەمید یەحیا رەسوول دەڵێت، سەرکردەکەى داعش بە ناسنامەیەکی ساختە لە هەولێر سوڕاوەتەوە.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق، لە ڕاگەیێندراوێکدا کە لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، ئۆپراسیۆنى دەستگیرکردنى ئەو بەرپرسە باڵایەى داعش بە هاوبەشى هێزەکانى دژە تیرۆرى عێراق و دژە تیرۆرى هەولێر ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین