بنکەیەکى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا تایبەت دەکرێت بە مامۆستایان تەندرووستی

نوچەنێت:

لەگەڵ نزیکبوونەوەى وادەى کرانەوەى دەرگاى قوتابخانەکانى هەرێمى کوردستان لە (14-9)ى مانگى داهاتووە، بنکەیەکى تایبەت بۆپێدانانى ڤاکسینى کۆرۆنا بە مامۆستایان دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێر ڕاگەیاند، وا بڕیارە بەیانى یەکشەممە (29)ى ئابى (2021)، بنکەیەکى تایبەت بە پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا بۆ مامۆستایان بکرێتەوە و تەنها مامۆستایان دەتوانن ڤاکسین لەو بنکەیە وەربگرن.

لەسەر شێوازى پێدانى ڤاکسین بە مامۆستایان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر دەڵێت، قوتابخانەكان لیستی ناوی مامۆستایان دەنێرنە بنكەكە و دوای تۆماركردنی ناوەكانیان ڤاكسینیان پێده‌درێت.

دەربارەى شوێنى کردنەوەى ئەو بنکەیە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر روونیشدەکاتەوە، ئەو بنكەیە لە قوتابخانەی شەھید فاخیرمێرگەسۆرییە، ئەمەیش بۆ ئەوەیە تاوەکو سەرجەم مامۆستایان تا كاتی دەستپێكردنی دەوامى فەرمى قوتابخانەکان ڤاكسینى کۆرۆنا وەر بگرن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین