له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان پارتى كار بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور ده‌كات کوردستانی

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

هەفتەی داهاتوو پەرلەمان دەست بە دانیشتنەکانی وەرزی نوێ دەکاتەوە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت بایەخ بەو پرۆژانە دەدەین کە پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکییەوە هەیە،سه‌ره‌ڕاى پرسى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان.

ئەمڕۆ شەممە ٢٨ ئابی ٢٠٢١ سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت گوتی، "بەگوێرەی پەیڕەو دوو وەرزی یاسادانانمان هەیە لە سەرەتای مانگی نۆ وەرزی پایزە دەستپێدەکاتەوە، چەندین پڕۆژە و پێشنیازەیاسا هەیە کە خوێندنەوەیان بۆ دەکرێ و دەخرێنە بەرنامەی کار و گفتوگۆيان لەسەر دەکرێن".
وێرای ئەوەش به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان دووپاتى دەکاتەوە، کە پەرلەمان لە ئیشوکارەکانی خۆی نەوەستانەوە لیژنەکان کاری خۆیان کردووە و بەدواداچوون و سەردانەکانیان کردووه‌.
سەبارەت بەوەی پەرلەمان له‌ وه‌رزى نوێدا بایەخ بە چ پرۆژە یاسایەک دەدات؟ وەیسی سەعید ئەندام پەرلەمانی کوردستان له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "هەفتەی داهاتوو لە پەرلەمان دادەنیشین، بایەخ بەو پڕۆژەیاسایانە دەدەین کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە ژیانی خەڵکی کوردستانەوە هەیە".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى به‌ راشكاوى باسى له‌وه‌ كرد فراكسیۆنه‌كه‌ى ده‌یه‌وێ پرسى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستووریش له‌م وه‌رزه‌دا یه‌كلایى بكاته‌وه‌، وه‌یسى سه‌عید بۆ ئه‌م خاڵه‌ گوتى، "لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا جەنابی سەرۆکی هەرێمى كوردستان و پەرلەمانیش زەمینەسازی کردووە بۆ نووسینەوەی دەستوور، ئێستاش هەوڵدەدریت. ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ئامادەکارییەکی تەواو بکرێت لەم وەرزەدا رێکارییەکانی پڕۆژەیاسای دەستووری هەرێمی کوردستان تەواو بکرێت، بخریتە راپرسی ئینجا لەلایەن خەڵکی کوردستان دەنگی لەسەر بدرێت".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین