دووه‌م ئه‌ركى په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه
سیهام میران، تایبەت بە نوچەنێت
لە دانیشتنی رۆژی شەشی تەمووزی هەفتەی رابردوو، د.رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رەخنەی لەوە گرت کە پەرلەمان خەریکە رۆڵی یاسادانی فەرامۆش ده‌كات و گوتی، "ئەوە لە ساڵی سێیەمی ئەم خولە نزیك دەبینەوە، کەچی تەنیا ٢١ یاسا و بڕیارمان دەرکردووە".
به پێچه‌وانه‌ى خوله‌كانى پێشووى په‌رله‌مان ده‌گوترێ ئه‌م خوله كه‌متر پڕۆژه یاسای نوێى تاوتوێ كردووه و زیاتر به لێپرسینه‌وه‌ى حكومه‌ت سه‌رقاڵه، زۆربه‌ى دانیشته‌كان به گرژیى و مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌ڕوات كه په‌یوه‌ندییان به مووچه و لێبڕینى مووچه‌وه هه‌یه، ئایا به‌ڕاستى په‌رله‌مان رۆڵى یاسادانانى فه‌رامۆش كردووه و ناهاوسه‌نگى له‌نێوان رۆڵى چاودێرى و یاسادانان دروست بووه؟ بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره نوچه‌نێت بۆچوونى چه‌ندان په‌رله‌مانتارى له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانى په‌رله‌مان وه‌رگرتووه.
لەوانە باڵانبۆ محەمەد، پەرلەمانتار لە فراكسیۆنى یەکێتی لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت دەڵێت، "بۆ بابەتی یاسادانان دەتوانم بڵێم دەتوانین کاری زۆر زۆر باشتر بکەین، لەوەی کە ئێستا هەیە. بەڵام بەداخەوە کۆمەڵه‌ك موزایه‌ده وایکردووە کە دانیشتنەکانی پەرلەمان لەبری ئەوەی هەوڵ بدرێت ئەوە پرۆژە یاسایانەی کە لە حکومەتەوە پێشکەش دەکرێن یاخود ئەو پێشنیازە یاسایانەی کە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمان و فراکسیۆنییەکان پێشکەش دەکرێن، ئیشیان لەسەر بکرێت، زۆربەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بە موزایه‌دات دەڕوات".
باڵانبۆ محه‌مه‌د:
له هه‌ر دانیشتنێكى په‌رله‌مان كاتژمێرێك
به لێبڕینى مووچه ده‌ڕوات
باڵانبۆ محه‌مه‌د له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى باسى له‌وه كرد، ئێستا له هه‌ر دانیشتێك كاتژمێرێك به بابه‌تى لێبڕینى مووچه ده‌ڕوات و ئه‌مه‌یش به گوته‌ى ئه‌و "بۆ موزایه‌ده‌یه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى روونى ده‌كاته‌وه ئه‌و بابه‌ته ده‌كرێت له رێگه‌ى لیژنه پسپۆڕه‌كانى په‌رله‌مانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌ڵێ، "هەموو دانیشتێکی پەرلەمان زیاتر لە کاتژمێرێك بە بابەتی لێبرینەوە دەڕوات، لە کاتێكدا ئەم بابەتە بابەتی لیژنە تایبەتەکانە، بە وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتیەکان، ئەوان دەتوانن راستەوخۆ یاخود بە بانگهێشتکردنی وەزیرەکان لەگەڵیان دابنیشن راست و دروستی کۆی داهاتی هەرێمی کوردستان و خەرجی هەرێمی کوردستان دەربهێنن".
له لێدوانه‌كه‌یشى باڵانبۆ دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، ته‌نیا گرنگى په‌رله‌مان ئه‌وه نییه كه یاسا ده‌ربكات، به‌ڵكو ده‌بێت حكومه‌تیش پابه‌ندى جێبه‌جێكردنى بكات.
ئاشنا عەبدوڵا، پەرلەمان لە فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پێیوایه وێراى ئه‌وه‌ى له خولى چواره‌م دوو ساڵ په‌رله‌مان داخرابوو، به‌ڵام ئه‌م خوله‌ى ئێستا خراپتره، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه په‌رله‌مان له كاره‌كانى دواكه‌وتووه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان ئۆباڵه‌كه‌ى ده‌خاته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و دەڵێت، "بە بڕوای من بەمشێوەیە نییە، ئەمە زیاتر ئەرکی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانە، لە دانیشتنی پێشووتر دوای ئەوەی مانگێك پەرلەمانی کوردستان کۆنەبووینەوە تێبینیمان هەبووە لەسەر، دەبینین لەدوای ئەوەی گرژییەك دروست دەبێت لەنێو هۆڵی پەرلەمان، یاخود داواکاریەك پێشکەش دەکرێت بۆ لێپرسینەوە لە حکومەت، تاکە شتێك کە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان پەنای بۆ ببات بابەتی داخستنی دەرگای پەرلەمانە".
ئاشنا عه‌بدوڵا:
ده‌بێت په‌رله‌مان هاوسه‌نگى له‌نێوان یاسادانان و چاودێرى دروست بكات
ئاشنا عه‌بدوڵا له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت دووپاتى كرده‌وه، كه شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ دانیشتنه‌كان هۆكاره له‌وه‌ى په‌رله‌مان به ئه‌ركه‌كانى خۆى هه‌ڵنه‌ستێ و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌و وه‌ك په‌رله‌مانتارێك له رۆڵى په‌رله‌مان رازیی نییه و ده‌ڵێ، "ناکرێت لەبەرانبەر ئەوەدا کە پێتوابێت کە لێپرسینەوە لە حکومەت نەکرێت یاسادانانیش فەرامۆش بکرێت. دەبێت هاوسەنگی لەنێوان هەر سێ ئەرکە سەرەکیەکە. بەداخەوە بە هیچ ئەرکێکی خۆی هەڵنەستاوە، لە ئاست چاوەرانی ئێمەدا نییە وەکو ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان."
عومەر گوڵپى، پەرلەمانتاری لە فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگه‌رى كوردستان له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت بۆ نوچه‌نێت دوا و باسى له‌وه كرد، په‌رله‌مان سێ ئه‌ركى هه‌یه و خه‌ریكه هه‌ر سێ ئه‌ركه‌كه‌ى به لاوازى ده‌بینى، عومه‌ر گوڵپى گوتى، "پەرلەمان سێ ئەرکی هەیە یاسادانان و چاودێری و سێیەم پەیوەندیدارە بە بودجە و پەسەندکردنی بودجە، پەرلەمان لە حه‌وت ساڵى رابردوودا لە ئەرکی بودجە بە تەواوی رۆڵەکەی فەرامۆشکراوە هیچ رۆڵێکی نەبووە، سەبارەت بە یاسادانان و چاودێریش لە هەردوو ئەرکەکە لاواز بووە، پەرلەمان جا خولەکانی پێشووتر یاخود ئەو خولە بێت. بەڵام لەم خولە هەردوو هێزی دەسەڵات لە رێگەی دەستەی سەرۆکایەتیەوە نەیانویستووە کە پەرلەمان هێندە هێز وتوانای هەبێت لە یاسادانان و چاودێری حکومەتدا رۆڵی خۆی بگێرێت".
عومه‌ر گوڵپى:
كاره‌كانى په‌رله‌مان له ئاست چاوه‌ڕوانى خه‌ڵك نییه
گوڵپى له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى باسى له‌وه كرد، هه‌رچه‌نده په‌رله‌مان كاریش ده‌كات به‌ڵام له هه‌ر دوو ئه‌ركدا ئه‌وه نییه كه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانى ده‌كات. ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشیوایه گرنگه په‌رله‌مان كارا بێت، چونكه وه‌ك خۆى ده‌ڵێ، "له دنیا سروشتى حکومەت وایه، ئەگەر پەرلەمانێکی کارا چاودێری نەکات کەمتەرخەم دەبێت لە جێبەجێکردنی یاساکان، ئەو یاسانەی دەردەچن وەکو پێویست جێبەجێ ناکرێن".
شێرکۆ جەودەت له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى پێیوایه، په‌رله‌مان له‌ڕووى یاسادانان و چاودێریشه‌وه به‌ره‌و "په‌ككه‌وتن" ده‌چێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، "هەمیشە پەرلەمانی کوردستان رێگریی لێکراوە بەوەی کە سزای پێویست بدات، یاخود چاکسازی پێویست بکات، لەبەر ئەوەی کە دەسەڵاتی سیاسی بە‌هێزترە لە دەسەڵاتی پەرلەمان".
شێركۆ جه‌وده‌ت:
رۆڵى یاسادانان و چاودێرانى په‌رله‌مان
به‌ره‌و په‌ككه‌وتن ده‌چێت
جوان رۆژبەیانی لە فراکسیۆنى پارتی بۆ نوچه‌نێت دووپاتى كرده‌وه كه په‌رله‌مان هه‌ردوو ئه‌ركى چاودێرى و یاسایى به جێگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له‌وه ده‌كات كه‌م ده‌رچوونى یاسا له په‌رله‌مان به‌هۆى ئه‌وه‌یه بۆشایى یاسایى كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌و گوتى، "ئەو بۆشاییەى کە یاسای نییە ئێمە لەئێستادا کە خولەی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانین هێواش هێواش پڕیان ده‌كه‌ینه‌وه، بە بەراورد لەگەڵ خولی یەکەم و دووەم کە زۆرترین یاسا دەرچوون ئەوکات بۆشایی زۆری یاسایمان هەبوو، بەڵام ئێستا بۆشایی یاسادانانمان زۆر کەمە، لەبەر ئەوەیە کە رێژەی یاساکان کەمترن".
جوان رۆژبه‌یانى:
بۆشایى یاساییمان كه‌مبووه‌ته‌وه
سه‌باره‌ت به گله‌ییه‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان جوان رۆژبه‌یانى ده‌ڵێ، "ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان گلەیی لە پەرلەمانتاران بکات، خۆ دانیشتنەکانی پەرلەمان ئەرکی سەرۆکایەتی پەرلەمانە، بۆئەوەی پەرلەمانتاران بانگهێشت بکەن لەسەر هەر پرۆژەیاسایەك کە گفتوگۆی لەسەر بکەن، ئەوە ئەرکی سەرۆك پەرلەمانە کە چ پرۆژە یاسایەك دەهێنێتە نێو هۆڵی پەرلەمان کە گفتوگۆی لەسەر بکرێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment