هاوڕێ مەلا ستار په‌رله‌مانتار: هیچ په‌رله‌مانتارێك نازانێ خه‌رجى په‌رله‌مان چه‌نده!
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
له ماوه‌ى رابردوودا هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ خوله‌كانى په‌رله‌مانى عێراق بڵاوكرایه‌وه له یه‌كێك له خاڵه‌كان باس له‌وه كرا، كه له هیچ خولێكى په‌رله‌مانه‌كه حیسابى كۆتایى خه‌رجییه‌كان نه‌كراوه. وه‌ك په‌رله‌مانتاران باسى ده‌كه‌ن، ئه‌و كێشه‌یه له په‌رله‌مانى كوردستانیش هه‌یه و په‌رله‌مانتاران نازانن خه‌رجییه‌كانى په‌رله‌مان چه‌نده.
هاوڕێ مه‌لا ستار په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى باسى له‌وه كرد به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ده‌بێت خه‌رجییه‌كانى په‌رله‌مان دیارى بكرێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "بەدڵنیایەوە پەرلەمانی کوردستانیش دەبێت بوجەی خۆی ساڵانە رێکبخاتەوە، بۆ ئەوەی هەموو پەرلەمانتارێك ئاگای لێ بێت چۆن سەرف دەکرێت و لە چی سەرف دەکرێت بۆ کێ سەرف دەکرێت. لە پەیڕەوی ناوخۆی بە پێی ماددەی 107 و108 و 109 باس لە چۆنیەتی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایی بودجە دەکات، بە واتای دیکە بودجەی پەرلەمان کە چۆن ئامادە بکرێت".
هاورێ مەلا ستار په‌رله‌مانتار: به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ده‌بێت خه‌رجى په‌رله‌مان دیار بێت
جگه له‌مه هاوڕێ مه‌لا ستار گوتى، "بەڵام بە داخەوە تاکو ئێستا پەرلەمانی کوردستان بودجەکەی دیار نییە و ناشزانرێت چۆن سەرف دەکرێت و بودجەکەش نەهاتۆتە بەردەست هیچ پەرلەمانتارێك. بڕوام وایە هیچ پەرلەمانتاریکیش ئاگادار نەبێت لە شێواز و سەرفکردنی ئەو پارەیەی کە دێتە پەرلەمان. تاکو ئێستا حساب ختامیمان نییە، بە هیچ شێوەیەك، کە بودجەت نەبوو ئەوەش نابێت. هەبوونی حساب ختامی بە شێوەیەکە مرۆڤ هەر لە ماڵەکەی خۆیەوە دەستپێبکات دواتر بۆ ئەو دەزگا و شوێنەی کارەی لێ دەکات دەبێت بودجەی هەبێت و بزانرێت شێوازی سەرفکردنەکەی چۆنه".
ئه‌و سێ ماده‌یه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ كه ئه‌م په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌یان بۆ ده‌كات بریتین له ماده‌كانى 107 و 108 و 109. له ماده‌ى 107 به راشكاوى باس له‌وه كراوه په‌رله‌مان ده‌بێت بودجه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌بێت، له ده‌قه‌كه هاتووه، " پەرلەمان، بودجەیەكى تایبەتی دەبێت، كە سەرۆكایەتی دیوان، بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی دەسپاكیی و كاروباری پەرلەمان وسكاڵا، ئامادەی دەكات و پاش پەسەندكردنى لەلایەن دەستەى سەرۆكایەتیەوە دەخرێتە نێو بودجەى گشتى".
له ماده‌ى 108یش هاتووه، "بەڕێوەبەرایەتى ژمێریاریى پەرلەمان، لەكۆتایى هەر ساڵێكى دارایی دا هەڵدەستێت، بە دانانى ژمێرەى كۆتایى و بەرێكارە كارگێَڕییەكان دەخرێتە بەردەم دەستەی سەرۆكایەتی بۆ ڕازیبوون لەسەرى و ڕەوانەكردنى بۆ لیژنەى دارایى و كاروبارى ئابوورى، بە مەبەستى پێداچوونەوە و بەرزكردنەوەى ڕاپۆرتێك لەبارەیەوە، بۆ پەرلەمان".
په‌یڕه‌وى ناوخۆیى په‌رله‌مان:
ده‌بێت له كۆتایى هه‌ر ساڵێك په‌رله‌مان ژمێره‌ى كۆتایى هه‌بێت
له ماده‌ى 109 ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان باس له حاڵه‌تى دواكه‌وتنى بودجه ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئەگەر لەبەر هەر هۆیەك، كە لە دەرەوەی ئیرادەی حكومەت بێت، ئامادەكردن یان پێشكەشكردنی پڕۆژە بودجە، بكەوێتە دوای دەستپێكی ساڵی دارایی، ئەوا بۆ هەر مانگێك كە بودجە دواكەوتووە، رێژەی( 1/12 ) ئەو تەرخانكراوەى بۆ ساڵی دارایی رابردوو بڕیاری لەسەر درابوو خەرج دەكرێت".
وه‌ك له‌م سێ مادده‌یه ده‌رده‌كه‌وێت به روونى خه‌رجییه‌كانى په‌رله‌مان و بودجه‌ى په‌رله‌مان دیارى كراوه، زیاتر له لایه‌نێكیش له ئاماده‌كردنى به‌شدار ده‌بن، له‌وانه لیژنه‌ى دارایى و لیژنه‌ى ده‌ستپاكى.
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى:
تاکو ئێستا پەرلەمان بودجەی نییە
ئەرشەد حسین، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان له لێدوانێكى بۆ "نوچه‌نێت" گوتى تاکو ئێستا پەرلەمان بودجەی نییە چونکە بودجەی پەرلەمان لەناو بودجەی گشتی پەرلەمان جێگای بۆ دەکرێتەوە، تاکو ئێستا بودجەی تایبەتی نییە مانگانە بەشێك لە پارەی حکومت دێت بۆ پەرلەمان".
لیژنه‌ى كاروبارى په‌رله‌مان:
ژمێره‌ى كۆتاییمان هه‌یه به‌ڵام دیار نییه چه‌نده!
له لایه‌كی تره‌وه فەرید یەعقوب، ئەندامی لیژنەی کاروباری پەرلەمان لە پەرلەمانی کوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت گوتى، "لە هەفتەی داهاتوو هەموو شتێک له‌بەر دەستی ئێمە دەبێت. خەرجی ئەمساڵ چەندە و چۆن سەرفکراوە. لەگەڵ ئەوەش لە پەرلەمان بودجەیەکی تایبەت هەیە لە پەرلەمان بەڵام لە بودجەی گشتی بۆی تەرخان کراوە، بەڵام تاکو ئێستا دیار نییە کە بودجەکە چەندە. بێگومان لەگەڵ ئەوەش حساب خیتامیمان هەیە و ساڵانەیە. بەڵام دیار نییە کە چەندە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment