فارس عیسا: ئەمڕۆ بەغدا (200) ملیارەکە بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەرپرسێکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا ڕاگەیاند، وا بڕیارە ئەمڕۆ حکوومەتى عێراق (200) ملیارەکەى هەرێم بۆ هەولێر بنێردرێ.

ئەمڕۆ دووشەمە (29)ى ئابى (2021)، فارس عیسا، سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا (200) ملیارەکە، بەپێى ئەو ڕێککەوتنەى کە پێشتر هەولێر و بەغدا لەسەرى ڕێککەوتن لە بۆ هەولێر نەنێردراوە، بەڵام وا بڕیارە ئەمڕۆ (200) ملیارەکە بخرێتەسەر  هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.

 هەفتەى ڕابردوو، عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایى عێراق ڕاگەیاند بوو، کە ئەوان ناڕازین لە ناردنى (200) ملیارەکە، بەڵام ئەوە بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقە و ئەوانیش جێبەجێى دەکەن.

گووتیشى، ناردنى (200) ملیارەکە بۆ هەرێمى کوردستان، وەک بابەتێکى میرۆیى ئەو بڕە پارەیە دەنێرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین