پیاوێک لە سلێمانى بەمردوویى لە ماڵەکەى دۆزرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

هاووڵاتییەکى شارى سلێمانى، دواى تێپەڕبوونى چەندین ڕۆژ بەسەر مردنى، ئەمڕۆ دواى تێکچوونى لاشەکەى لە ماڵەکەى دۆزرایەوە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە (29)ى ئابى (2021)، هاووڵاتییەکى تەمەن (50) ساڵ بەناوى (محەممەد) لەشارى سلێمانى، دواى چوار ڕۆژ لە مردنى و تێکچوونى لاشەکە، بە مردووى لە ماڵەکەى خۆى دۆزرایەوە و تیمێکى پۆلیسى سلێمانى خەریکى لێکۆڵینەوەن لە هۆکارى گیان لەدەستدانى.

ئەو هاووڵاتییە ماڵەکەى دەکەوێتە گەڕەکى زەرگەتەى کۆن لە شارى سلێمانى، ماوەى زیاتر لە ساڵێک بە تەنها دەژى.

یەکێک لە دراوسێیەکانى محەممەد بە ئێن ئاڕتى ڕاگەیاند، نزیکەى پێنج ساڵ دەبێت ئەو پیاوە لەم گەڕەکە نیشتەجێیە و پێشتر هاوسەرى لەگەڵ بوو، بەڵام ماوەى ساڵێکە بەتەنها لەو ماڵەدا دەژى و هاوسەرەکەى گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتى ئێران.

لەئێستادا تیمەکانى تەندروستى و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین