به بڕیارێك په‌یوه‌ندى ژێربه‌ژێرى پزیشك و ده‌رمانخانه‌كان نامێنێ
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 29ى ئاب سه‌ندیكاى پزیشكانى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا چیتر راچێته ده‌رمان به ده‌ستوخه‌تى پزیشكه‌كان نه‌نووسرێت، له‌باره‌ى ئه‌و بڕیاره‌وه د. ره‌نج محه‌مه‌د سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى ده‌رمانسازان ده‌ڵێ، "بڕیارێکی لەو جۆرە ئەرکی پزیشك ئاسانتر و سووکتر دەکات. هەرچەندە ئەو بڕیارە لە کاتی زوو دراوە بەڵام تاکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە، بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە خەڵك نەجاتی دەبێت لە دەستوخەتی ناخۆش، یا لە بەدوا گەڕانی دەرمان لەبەر ئەوەی بە شێوازێك بنووسرێت کەس تێنەگات".
د. ره‌نج محه‌مه‌د سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى ده‌رمانسازان دووپاتى ده‌كاته‌وه كه له زۆربه‌ى وڵاتان راچێته به كۆمپیوته‌ر ده‌نووسرێت و بۆیه پێویسته له كوردستانیش بكرێت به كۆمپیوته‌ر جیا له‌مه‌یش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات لایه‌نێكى ئه‌رێنى بڕیاره‌كه ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندى نێوان پزیشك و ده‌رمانخانه‌كان نامێنێ.
ره‌نج محه‌مه‌د گوتى، "ئەو بریارە کۆنتاکتی نێوان دکتۆر و دەرمانخانەکان ناهێڵێت ئیتر خەڵکەکە ئازاد دەبێت لە هەر کوێ بیەوێت دەرمانەکە بکرێت. هەندێك شوێن هەبوو بە شێوازێك دەرمانەکەیان دەنووسی تەنیا دەرمانخانەکەی لای خۆی تێدەگەیشت. ئەمەش ئاسانکاریەکی زۆرە بۆ هاووڵاتیان ئیتر سەربەست دەبن لە دۆزینەوەی چارەسەرەکان چونکە بە کۆمپیوتەر دەنووسرێت بە ئاسانی دەتوانرێت بخوێنرێتەوە. ئەوەش وا دەکات هەڵەی پزیشکی کەم ببێتەوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment