ئەمڕۆ پێشگانەیەکى ئۆلاین لە نێوان هەرێمى کوردستان و چین بەڕێوەدەچێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وا بریارە ئەمڕۆ لە هەولێر، سێیەمین پێشانگاى ئۆلاین لە نێوان هەرێمى کوردستان و چین بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا (188) کۆمپانیاى چینى و (60) کۆمپانیا ناوخۆیى بەشدار دەبن لەو پێشانگایە.

ئەمڕۆ سێشەممە (31)ى ئابى (2021)، بە هەمانگى كۆنسوڵخانەی كۆماری چینی میللی لە هەولێر، لەگەڵ ئەنجومەنی لاوەكی جیانگسو و نوسینگەی ژینجیانگ، لەهەمانکاتدا نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و یەكێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر،  پێشانگای ئۆنلاینی براندی جیانگسوی ڕێگای ئاوریشم (ژینجیانگ- وێستگەی هەرێمی كوردستانی عێراق) بەڕێوەدەچێت.

پێشانگاکەى نیوان هەرێمى کوردستان و چین، بوارەكانی كەرەستەی بیناسازی، پێداویستییە پزیشكییەكان، هەروەها قوماش و جلوبەرگ، وزەو چەندین کاڵای دیکە دەگرێتەوە.

گەیلان حاجى سەعید، سەرۆکی یەکێتی هاوردەو ناردنکارانی کوردستان لقی هەولێر بە کوردستان24ى راگەیاند، ئەمڕۆ سێەمین پێشانگای نێوانی چین و هەرێمی کوردستان، بەئامانجی بەردوامیدان و پێشختنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەڕێوەدەچێت.

روونیشکردەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێشانگەکە بە ئۆنلاین دەکرێت و دەمانەوێت ئەو پەیوەندییە بازرگانییەی لەنێوان چین و کوردستاندا هەیە سست نەبێت و بەردەوام بێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین