ئەردۆغان و بن زايد پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجامدا تورکیە

نوچەنێت:

دواى سەردانەكەى راوێژكارى ئاسايشى ئيمارات بۆ توركيا، سەرۆك كۆمارى توركيا و جێنشنى ئيمارات بە تەلەفۆن گفتوگۆكيان لەسەر چەند پرسێكى نێوانيان كردووە.

ئەمرۆ سێشەممە (٣١)ى ئابى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ)ى توركى بڵاويكردەوە، فەرمانگەى راگەياندنى سەرۆكايەتى توركيا، لە بەياننامەيەكدا رايگەياند، "رەجەب تەيب ئەردۆغان و محەمەد بن ئال زاهيد جێنشنى ئيمارات بە تەلەفۆن باسيان لە پرسە ناوچەييەكان و پەيوەندى تورکیا و ئیمارات كردووە، بە شێوەیەک بتوانێ خزمەتى بەرژەوەندييەكانى هەر وڵات بكات".

هەروەها لە بەشێكى ترى بەياننامەكەدا هاتووە، "باسيان لە بەهێزكردن و پەرەپێدانى پەيوەندييەكانى نێوانيان كردووە، هەردوولا بيروڕايان لە سەر هەندێ پرسى ناوچەكە و جيهان ئاڵۆگۆڕكردووە". 

لە رابردوو بەهۆى پاڵپشتى توركيا بۆ ئيخوان موسلمين و دۆسيەى ليبيا پەيوەندى نێوان توركيا  و ئيمارات تێكچوو، توركيا ئيماراتى تۆمەتبار دەكرد، كە دەستى لەپشت كودەتاكەى (٢٠١٦)ى توركيادا هەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین