وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دڵنیایى به رۆژئاواى كوردستان و عێراق ده‌دات
نوچه‌نێت
شه‌وى رابردوو یه‌كى ئه‌یلوول كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ جۆى هود په‌خشكرد و له به‌شێكى دیمانه‌كه هود باس له پشتگیرییه‌كانى ئه‌مریكا بۆ عێراق و رۆژئاواى كوردستان ده‌كات.
له وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه‌ى ئایا ئه‌گه‌رى هه‌یه سیناریۆى ئه‌فغانستان له عێراق و سووریا دووباره ببێته‌وه؟ هود ده‌ڵێ، "بێ هیچ ئاڵۆزییه‌ك ده‌ڵێم ئه‌فغانستان وه‌ك عێراق و سووریا نییه، عێراق وڵاتێكى بێ هاوتایه، له هه‌موو وڵاتانى تر‌ى رۆژهه‌ڵانى تاوه‌ڕاست زیاتر فره پێكهاته‌یه، به‌رژوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه كه به‌رده‌وام ده‌بێت".
هود له درێژه‌ى قسه‌كانى بۆ حوڕه باس له رۆژئاواى كوردستان ده‌كات و ناوى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" ده‌هێنێ و ده‌ڵێ، "ئه‌ركه‌كانمان له ئه‌فغانستان ته‌واو بوو، به‌رژوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق له‌گه‌ڵ كاته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه‌یش ته‌نیا لایه‌نى ئه‌منى ناگرێته‌وه، به‌ڵكو هاوكارییه‌كان بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق و هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ده‌گرێته‌وه بۆ به‌زاندنى داعش به‌شێوه‌یه‌كى كۆتایى، ئه‌مه‌یش كاتى ده‌وێت".
دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان و گه‌ڕانه‌وه‌ى تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته، مه‌ترسییه‌ك له عێراق و رۆژئاواى كوردستان دروست بووه، ئه‌مڕۆ لێدوانێكى ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سووریاى دیموكرات له رۆژئاواى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه هۆشدارى له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له رۆژئاواى كوردستان ده‌دات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment