گەورەترین پێشانگاى خانووبەرە لە هەولێر دەکرێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وا بڕیارە دووەمین پێشانگاى نێودەوڵەتیى هەولێر بۆ وەبەرهێنان و خانووبەرە بە بەشدارى (150) کۆمپانیاى بیانى و ناوخۆیى لە هەولێر، لە ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو، بۆ ماوەى چوار ڕۆژ بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ شەممە (4)ى ئەیلوولى (2021)، ئەندازیار هەردی سەلام، بەڕێوەبەری پێشانگەی خانووبەرە و وەبەرهێنان بە رووداوى راگەیاند، کردنەوەى ئەم جۆرە پێشانگایە كاریگەریی لەسەر كەرتی وەبەرھێنان دەبێت، ئامانجیش لێى ھاندانی وەبەرھێنەرانی ناوخۆ و بیانییەكانە بۆ وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان.

پێشانگاکە وا بڕیارە لە ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو لە (7-9-2021)، لە نێو پێشانگاى نێودەوڵەیتى هەولێر بەڕێوەبچێت.

هەردى سەلام روونیشکردەوە، خۆشحال دەبین بە سەردانكردنی ھاونیشتمانیان بۆ ئەم پێشانگەیە ھاووڵاتییان دەتوانن راستەوخۆ كڕین و فرۆشتن بكەن، لە ماوەی بەڕێوەچوونی پێشانگەکە کە چوار رۆژ دەخایێنێت، لە پێشانگاکەشدا زۆربەی پرۆژەكان ئۆفەری تایبەتیان ھەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین