حیزبه بچووكانی كوردستان چۆن به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن؟
نوچه‌نێت: لاڤین عومه‌ر
بڕیاره رۆژی 10 تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت، لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه بریتین له (پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان) به كاندیدی خۆیانه‌وه، به‌شداری له پرۆسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، به‌ڵام حیزبه بچووكه‌كان تا بۆچوونییان له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه جودایه و له‌نێوان به‌شداریكردن و پاڵپشتی كردن و بایكۆتكردندا دابه‌ش بوون.
سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن
سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان كاندیدیان هه‌یه
هه‌ر یه‌كه له حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن و كاندیدی خۆیشییان هه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، حیزبی سۆسالیست دیموكرات، به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ كه (20) كاندید له خۆی ده‌گرێت، به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئه‌و حیزبه تێبینی له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه و پێیانوایه دابه‌شكردنی بازنه‌كان بۆ (83) بازنه، له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه، به‌ڵام وه‌ك محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری ئه‌و حیزبه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حیزبییدا ئاماژه‌ی پێداوه، به‌شداریكردنییان له‌و هه‌ڵبژاردنه، گرنگی خۆی هه‌یه، چونكه وه‌ك ئه‌و گوتوویه‌تی، "لە ڕابردوودا نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران و دەزگا و دامەزراوەکانی تری حکومەتی عێراق نەیان توانیوە وەک پێویست سەرکەوتوو بن، لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لە ئاست ئەو هەموو خەبات و قوربانیدان تێکۆشانەدا نەبوون. کە گەلەکەمان لەماوەی چەندین ساڵی رابردوودا قوربانی زۆری بۆداوە، بۆیه داوا لە خەڵکی کوردستان بە تایبەتی و عێراق بە گشتی ده‌كه‌م، متمانە ببەخشن بە کاندیدەکانی حيزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان تاکو لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتیە گرنگەدابن بۆ گەڕاندنەوەی کەرکووک و ناوچە داگیرکراوەکان و هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی مادەی(140)و مافەکانی پێشمەرگە و یاسای نەوت و غاز و بودجە و سنوور و یاسای فیدراڵ و زۆر پرسی گرنگی تر”.
حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له شاره‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركوك و سلێمانیی به‌شداری هه‌ڵبژاردنییان كردووه و كاندیدی خۆیان هه‌ن، هه‌ر له‌و باره‌وه، بێكه‌س قادر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه، به نوچه‌نێتی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان له هه‌ڵبژاردن به‌شدارن، وه‌ك ئه‌و گوتی:”ئێمە خۆمان کاندیدمان هەیە، بەشداریمان کردووە لە هەولێر، لە یەکێک لە بازنەکانی هەولێر و کەرکووک و لە بازنەی شاری سلێمانیش بەشداریمان کردووە، خۆمان کاندیدی سەربەخۆمان هەیە”.
حیزبی شیوعی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی، پاڵپشتی لیسته‌كانی تر ده‌كه‌ن
هه‌ر یه‌كه له حيزبی شیوعی كوردستان و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، پاڵپشتی لیست و كاندیده‌كان ده‌كه‌ن و خۆیان به فه‌رمی به‌شداریی له‌و پرۆسه‌یه ناكه‌ن.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، كاوه مه‌حمود سكرتێری حیزبی شیوعی كوردستان، گوتی:”لە هەڵبژاردنی عێراق هاوڕێیەکمان هەیە، خۆی هەڵبژاردووە بۆ یەکێک لە بازنەکانی مووسڵ، لە ناوچەی شێخان، دەشتی مووسڵ، ئێمە پشتگیری ئەو برادەرە دەکەین، كاندیدێكی سەربەخۆیە و نوێنه‌رایه‌تی كلدو ئاشوورییه‌كان ده‌كات”.
ئه‌و كاندیده‌ی كه حیزبی شیوعی پاڵپشتی ده‌كات، ناوی فاروق حه‌نا عه‌تۆ شه‌معونه، خه‌ڵكی عه‌نكاوه‌یه، به ئاین كریستیانه، به‌ڵام له ساڵی (1973)ه‌وه، ئه‌ندامی حیزبی شیوعییه و له ڕاپه‌ڕینی ساڵی (1991) برینداربووه.
هێشتا هه‌ڵوێستى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى دیار نییه
له لایه‌كی تره‌وه، غه‌فور مه‌خمووری سكرتێری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كورستان، به نوچه‌نێتی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكه‌ن و هیچ لیستێكیشییان نییه، به‌ڵام وه‌ك خۆی گوتی، چاوه‌ڕوانی یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆیان ڕوون بكه‌نه‌وه، غه‌فور مه‌خمووری گوتی، ”كاتێك بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی بووه‌وه، كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تییمان كۆ ده‌بێته‌وه و بڕیار ده‌ده‌ین، كه پشتيوانی كام لیست بكه‌ین”.
مه‌خمووری مه‌رجی حیزبه‌كه‌ی بۆ پاڵپشتی لیسته‌كان خسته‌ڕوو، ئه‌ویش بریتییه له هه‌بوونی كاندیدی به توانا، كه توانای درێژه‌دان به گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان هه‌بێت، بۆیه وه‌ك ئه‌و گوتی، ”لەسەر ئەو بنەمایە، چاودێری کاندیدەكان دەکەین و وەکو کۆمیتەی سەرکردایەتی، برِیاری خۆمان دەبێت".
دوو بزووتنه‌وه، بایكۆت ده‌كه‌ن
هه‌ر یه‌كه له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لى كوردستان، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێیوایه، له ئێستاوه نه‌خشه‌ی سیاسیی عێراق دیاریكراوه و هه‌ڵبژاردن به پرۆسه‌یه‌ك ناو ده‌بات، كه گزی زۆری تێدا ده‌كرێت، بزووتنه‌وه‌ی ديموكراتى دژی یاسای هه‌ڵبژاردنه و ده‌ڵێن ناچینه ناو پرۆسه‌یه‌ك، كه سه‌ركه‌وتنمان لێ‌دیار نه‌بێت.
كه‌مال زراری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شورای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان، به (نوچه‌نێت)ی ڕاگه‌یاند، حیزبه‌كه‌ی بڕیاری بایكۆتكردنی داوه و لێی پاشگه‌ز نابێته‌وه، چونكه ئه‌وان پێیانوایه، پێش هه‌ڵبژاردن، نه‌خشه‌ی داهاتووی عێراق دیاری كراوه، بۆیه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به گوماناوی وه‌سف كرد و گریمانه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد، پرۆسه‌كه له خه‌ش و گزیكردنێكی زۆر به دوور نابێت.
ئەندامەکەی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی، گوتیشی:”لەم پڕۆسەیەدا ئەگەر لەگەڵ هەر دەنگێک چاودێرێکت نەبێت، ئەگەری لەدەستدانی گەلێک زۆرە بەهۆی تەزویری زۆرەوە، بۆیە دوای دیراسەکردن لەم قۆناغەدا٫ بایکۆتکردنمان بە باشترین بژاردە زانی”.
هه‌ر له‌و باره‌وه، خه‌لیل مه‌حمود ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لى كوردستان، به نوچه‌نێتی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناكه‌ن و ئه‌و پرۆسه‌یه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه وه‌ك ئه‌و گوتی:”یاسای هەڵبژرادنی ئەمجارە، یاسایەکە بە هەموو شیَوەیەک رەتمان کردۆتەوە، ئەو یاسایە هەتا بۆ ئەو هێز و لایەنانەی کە بە ژمارە زیاترن لە ئێمە و خەڵک و هەواداریشیان لە ئێمە زیاترە بۆ ئەوانیش کێشەی دروست کردووە، هەر بۆیە ئێمە نە چوینە ناو پرۆسەیەک، پێشوەخت سەرکەوتنمان لێ دیار نەبێت، لەگەڵ ئەوەی ئێمە خۆمان نەچوینەتە ناو ئەو پرۆسەیە، داوا لە هەموو هاووڵاتییەکی کورد دەکەین دەنگ بده‌ن بەو کەسانەی. کە خۆیان هەڵیانده‌بژێرن، بۆ ئەوەی رێژەیەکی باشی دەنگی کورد لە پەرلەمانی عێراقیدا هەبێت".
به‌گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌رێمی كوردستان (46) كورسی به‌رده‌كه‌وێت، له‌و ژماره‌یه‌یش دوو كورسی بۆ كریستیانه‌كان دانراون، كورسییه‌كانی تر به‌سه‌ر (12) بازنه‌دا دابه‌شكراون، هه‌ولێر (16) كورسی به‌رده‌كه‌وێت و به‌سه‌ر چوار بازنه‌دا دابه‌شكراوه، سلێمانی (18) كورسی به‌رده‌كه‌وێت و به‌سه‌ر پێنج بازنه‌دا دابه‌شكراوه، دهۆك (12) كورسی به‌رده‌كه‌وێت و به‌سه‌ر سێ بازنه‌دا دابه‌شكراوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment