ماڵپه‌ڕێكى به‌ریتانى: ره‌وتى سه‌در زۆرترین كورسى به‌ده‌ست ده‌هێنێ و هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ عه‌بادى و حه‌كیم ده‌كات
نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى دوێنێ 26ى ئه‌یلوول راپۆرته‌كه‌ى میدڵ ئیست ئاى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا هاتووه به‌هۆى به‌هێزى رێكخستنه‌كان ره‌وتى سه‌در ده‌توانێ له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو پێش هاوپه‌یمانى فه‌تح بكه‌وێ، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌یش نابێت كه حكومه‌ت پێكبهێنێ، بۆیه هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ كورد و حه‌یده‌ر عه‌بادى و عه‌مار حه‌كیم ده‌كات. به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاندیدێكى دیاریش نییه، بۆیه رێگه به مسته‌فا كازمى ده‌دات جارێكى تر ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه هاتووه، هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم كه محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى ئێستاى په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له ئه‌نبار كاریگه‌رى زۆرى ده‌بێت، هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى نوجه‌یفیش له مووسڵ، بۆ ئه‌م دوو هاوپه‌یمانییه سوننه‌یش هاوپه‌یمانى عه‌زم كه خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ركابه‌ر ده‌بێت.
بڕیاره له 10ى مانگى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه بچێت و به‌گوێره‌ى ته‌وافوقى سیاسى له‌دواى 2003 وه سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق به‌سه‌ر سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه دابه‌شكراوه، بۆ كورد سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، بۆ شیعه سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت، بۆ سوننه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment