60 حزبى نوێ به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 29ى ئاب رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى راپۆرتێكى له‌سه‌ر ژماره‌ى حزبه‌كانى به‌شداربوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه 109 حزب به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و له‌و ژماره‌یه‌ش 60 حزبیان نوێن و بۆ یه‌كه‌م جاره به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
به‌شێك له‌و حزبانه له‌لایه‌ن وه‌زیرانى پێشووى حكومه‌ته‌كانى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێن، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت به‌ر له كازمى سێ كه‌س وه‌ك شوێنگره‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كاندید كران و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ئێستا هه‌ر سێكیان حزبیان هه‌یه و به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ئه‌وانیش: محه‌مه‌د عه‌لاوى، محمه‌د سوودانى، عه‌دنان زورفین.
ته‌نیا یه‌كێك له‌و حزبانه له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت ئه‌ويش باسيمه ساعدییه كه په‌رله‌مانتارى به‌سره و حزبه‌كه‌ى ناوى "یه‌قینه".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه نزیكه‌ى 10 حزب له‌لایه‌ن كه‌سانى سه‌ربه میلیشیاكانه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێن.
بڕیاره له 10ى تشرینى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق بكرێت و تا ئێستا حكومه‌تى عێراق و كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان و زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان دووپات له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كه له واده‌ى خۆى ده‌كه‌نه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment