هەرێم کەمال ئاغا: عێراق ناتوانێ خزمەتی سەربازی بکاتە زۆرەملێ عێراق ناوچەکە و جیهان

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە نوچەنێتی راگەیاند، عێراق لەم قۆناغەدا ناتوانێت خزمەتی سەربازی بکاتە زۆرەملێ و یاساکەی پەسەند بکات.

دووبارە بابەتی خزمەتی سەربازی زۆرەملێ لە عێراق دەوروژێندرێتەوە و لایەنە سیاسیەکان بۆچوونی جیاوازیان لەسەر ئەو بابەتە دەخەنەڕوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجی ئەیلوول، هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بۆ نوچەنێت گووتی، "وەکو پڕۆژە یاسا ئەم پڕۆژە یاسایە چەند ساڵە هەیە، بەڵام تاکو ئیستا هیچ رێکاریەکی یاسایی وەرنەگرتووە. لەم قۆناغەی ئێستادا باوەڕ ناکەم بچێتە بواری جێبەجێکردن بە هۆی ئەو بارودۆخەی عێراق لە ڕووی ئابووری و دارایی تێیدایە، کاڕێكى قوڕسە. چونكه‌ دابینكردنى شوێنى مەشق و راهێنان و شوێنی مانەوە بۆ سەربازان كارێكى زۆر زه‌حمه‌ته‌".

هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌وه‌ى روونكرده‌وه‌، له‌ بارودۆخى ئێستاى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان ناتوانرێت ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌، چونكه‌ كه‌متر له‌ 40 رۆژ ته‌مه‌نى په‌رله‌مان ماوه‌، به‌دووریشى ده‌زانێ له‌ خولى داهاتوویش بكرێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ گوتى، "به‌ بڕواى من تاكو بارودۆخى ماددى عێراق باشتر نه‌بێت ئه‌و كاره‌ ناكرێت". هه‌رێم كه‌مال ئاغا پێیوابوو هه‌ندێك لایه‌ن به‌ مه‌به‌ستى سیاسى ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌وروژێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین