سلێمانی: پیاوێك به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ هاوژینه‌كه‌ی ده‌ستگیركرا هەواڵ

نوچە: ئافرەتان

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری تۆمەتبارێک دوای تەقە کردن لە هاوژینەکەی هەڵاتبوو، دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ (دووشەممە ٦-٩-٢٠٢١)، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری تۆمەتبارێک کە دوای ئەوەی تەقەی لە هاوژینەکەی کردووە هەڵاتبوو، دەستگیر کرد.

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت "هاوژینی تۆمەتبارەکە بە گولـلە برینداربووە و بە زووترین کات گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، دوای وەرگرتنی بڕیاری داداوەر، توانراوە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت و دەستیش بەسەر دەمانچەکەیدا بگیرێت".

ئەو تۆمەتبارە کە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٣١\٤٠٥ لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵیدا دەکرێت، ناوی (س،م،م)ـە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٧، 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین