نێچیرڤان بارزانى و جۆزێپ بۆرێل كۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ جۆزیپ بۆرێل به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا كرد و دیدارێكیان ئه‌نجام دا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حه‌وتى ئه‌یلوول جۆزێپ بۆرێل به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یى به‌رپرسه‌ى فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى لێكرا.

دواتر بۆرێل سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد و دیدارێكیان ئه‌نجام دا. جگه‌ له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڕیاره‌ بۆرێل سه‌ردانى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات.

دوێنێ به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا گه‌یشته‌ به‌غدا  و دووپاتى له‌سه‌ر پاڵپشتى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ چاكسازییه‌كانى عێراق و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ كرده‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین