ئێران چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردستان تۆپباران ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌یانى ئه‌مڕۆ ئێران چه‌ند ناوچه‌یه‌كى له‌ ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى و سنوورى ناحیه‌ى سیده‌كان تۆپباران كرد و تا ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراون. ئه‌و تۆپبارانه‌ى ئێران دواى ئه‌وه‌ دێت دوو جار له‌م هه‌فته‌یه‌دا سوپاى پاسدارانى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ بوونى هێزه‌كانى رۆژهه‌ڵات له‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌.

به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نۆى ئه‌یلوول، ئیحسان چه‌له‌بى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سیده‌كان به‌ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى كوردستان 24ى راگه‌یاندووه‌، هێزه‌كانى ئێران تۆپبارانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنوورى ناحیه‌ى سیده‌كان و باڵه‌كایه‌تيان كردووه‌.

ئه‌م به‌رپرسه‌ كارگێڕییه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، بۆردومانه‌كه‌ نیو كاتژمێرى خایاندووه‌، به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌كانى نه‌زانراون.

له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو جار به‌رپرسانى باڵاى سوپاى پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێزیان له‌دژى بوونى هێزه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ و هۆشدارییان به‌ حكومه‌تى هه‌رێم داوه‌ له‌ مانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین