بۆردومانى توركیا ته‌واوى ئه‌ندامانى خێزانێك له رۆژئاواى كوردستان دەکاتە قوربانى
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چوارى ئاب، ماڵپه‌ڕى فه‌رمى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات"هەسەدە" بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له گوندێكى رۆژهه‌ڵاتى عه‌ین عیسا به‌هۆى بۆردومانى تانكه‌كانى سوپاى توركیا ته‌واوى ئه‌ندامانى خێزانێك گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ماڵپه‌ڕى هه‌سه‌ده ده‌ڵێ، به‌ره‌بەیانى ئه‌مڕۆ بۆردومانه‌كه کراوه و ئه‌ندامانى خێزانه‌كه له چوار كه‌س پێكهاتوون و ته‌رمه‌كانیان به یارمه‌تى خه‌ڵك له‌ژێر ماڵه رووخاوه‌كه‌یان ده‌رهێنراون و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون.
قوربانییه‌كانه‌یش ئه‌مانه‌ن: زه‌ید خه‌له‌ف عیسا، زیاد زه‌ید عیسا، مونا زه‌ید عیسا، هودا زه‌ید عیسا. جگه له‌مانه‌یش هه‌ر به بۆردومانه‌كه‌ى توركیا دایك و كچێك بریندارن كه له هه‌مان خێزانن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى برینه‌كه‌یان سه‌خت بووه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى رقه كراون.
له ساڵانى رابردوودا توركیا سێ ئۆپراسیۆنى گه‌وره‌ى له‌ناو خاكى سووریا بۆ داگیركردنى ناوچه كوردییه‌كان ئه‌نجام داوه و له زۆربه‌ى هێرش و ئۆپراسیۆنه‌كانیش خه‌ڵكى سڤیل بوونه‌ته قوربانی، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن رێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان توركیاى رووبه‌ڕووى ره‌خنه كردووه‌ته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment